رەوتی سەدر: رێککەوتنی سیاسی نزیكه
رەوتی سەدر جەخت لەسەر نزیکبوونەوەی رێککەوتنی سیاسی بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی دەکاتەوە
K24 - ههولێر:
عیسام حوسێن، سەرکردە لە رەوتی سەدر لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتەکەیان دوایین هێڵی رێککەوتنە سیاسییەکانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە داناوە و تەنیا ماوەتەوە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان رابگەیەنرێت.
روونیشكردهوه، ئەو رووداوانەی چەند رۆژی رابردوو، لە پشێوییەکانی بەردەم ناوچەی سەوز و هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڵگەی ئەوەیە هەندێک لایەن دەیانەوێت عێراق بخەنە ناو گێژاو و ئاڵۆزی ناوخۆییەوە.
ئەو سەرکردەیەی رەوتی سەدر ئاماژهی بهوهش كرد، درووستكردنی پشێوییهكانی ههندێك لایهن بۆ ئەوەیه زۆرترین دەستکەوتی حزبی دەستەبەر بکەن، بۆیە قۆناخەکە وادەخوازێت، پەلە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ بکرێت.