رەوتی سەدر: رێککەوتنی سیاسی نزیكه‌

رەوتی سەدر جەخت لەسەر نزیکبوونەوەی رێککەوتنی سیاسی بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی دەکاتەوە

ره‌وتی سه‌در جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات
ره‌وتی سه‌در جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

عیسام حوسێن، سەرکردە لە رەوتی سەدر لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتەکەیان دوایین هێڵی رێککەوتنە سیاسییەکانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە داناوە و تەنیا ماوەتەوە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان رابگەیەنرێت.

روونیشكرده‌وه‌، ئەو رووداوانەی چەند رۆژی رابردوو، لە پشێوییەکانی بەردەم ناوچەی سەوز و هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڵگەی ئەوەیە هەندێک لایەن دەیانەوێت عێراق بخەنە ناو گێژاو و ئاڵۆزی ناوخۆییەوە.

ئەو سەرکردەیەی رەوتی سەدر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، درووستكردنی پشێوییه‌كانی هه‌ندێك لایه‌ن بۆ ئەوەیه‌ زۆرترین دەستکەوتی حزبی دەستەبەر بکەن، بۆیە قۆناخەکە وادەخوازێت، پەلە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ بکرێت.