شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی: خۆكوژێك به‌ر له خۆته‌قاندنه‌وه‌ی كوژرا
"هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراقی توانیان به‌ر له‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه، بیكوژن"
K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایده‌گه‌یه‌نێت، به پشت به‌ستن به زانیاری ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتیمانی، ئه‌مڕۆ 9ـی تشرینی دووه‌م / نۆڤێمبه‌ر، خۆكوژێك له باكووری به‌غدا له‌لایه‌ن هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق كوژرا.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای نیشتیمانی هه‌واڵگری وهێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراقی كه پێكهاتبوون له لیوای 59ـی هێزی پیاده و هێزی ئاسایش، توانرا تیرۆریستێك كه پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوی به‌ستبوو، بكوژن.
راشیگه‌یاند، له ناچه‌ی تاڕمییه، له باكووری به‌غدا، تیرۆریستێك پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراوی به‌ستبوو، هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراقی توانیان به‌ر له‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه، بیكوژن.
ئاماژه‌یپێكرد، له‌لایه‌ن تیمی ئه‌ندازه‌یی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی، دوای كوژرانی تیرۆریسته‌كه، پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراوه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.