وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: گفتوگۆ له‌باره‌ی جموجۆڵه‌كانی داعش كرا
"باس له ره‌وشی میحوه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕیه‌كان كرا"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، عه‌مید روكن شوان حه‌مه‌غه‌ریب، به‌رێوه‌به‌ری حه‌ره‌كاتی سەربازی، پێشوازی لە كۆنۆنیڵ هه‌نان، به‌رپرسی ئۆفیسی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری، کرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، هەماهەنگی وهاوکاری جموجۆڵه سەربازییەکان و چۆنیەتی بەرێوەچوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان له‌م دیداره‌دا گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا، هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە هەماهەنگی نێوان سەرجەم لایەنە سەربازییەکان یەکبخرێت.
ئاماژه‌یپێكرد، بۆ ئەوەی بتوانرێت جموجۆڵی تیرۆرستان، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هەموو ئەو ناوچانەی جوڵەی داعشی تێدایە، لە بەین ببرێن و نەهێڵدرێن.
ئاماژه‌یپێكرد، باس له ره‌وشی میحوه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕیه‌كان كرا، له پێناو باشتركردنی توانا و ئەدا سەربازییەکانی ئەو میحوەرانە، لە رووەکانی سەنگەرسازی و جموجۆڵە سەربازییەکان و ئاگاداربوون له پێشهاته‌كان .
جه‌ختیكرده‌وه، چۆنیه‌تی گه‌یاندنی هاوكاریه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كرا، داوا كرا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به هێزتر بێت، بۆئه‌وه‌ی شێوازی گه‌یاندنی ئه‌و هاوكاری و كۆمه‌كانه ئاسانتر و خێراتربێت.