کارکردن لە رێگای جووتسایدی كه‌لار ـ سلێمانی به‌رده‌وامە
"18 پردی جووتسایدی تێدا دروست ده‌كرێت"
K24 - هه‌ولێر:
رێگای كه‌لار ـ سلێمانی كه به رێگه‌ی مه‌رگ ناسراوه، به هۆی زۆرى هاتوچۆکردن لەسەر ئەو رێگەیە و ڕوودانی کارەساتێکى زۆر و قوربانیدانى بەردەوام، ئێستا كاركردن له‌و رێگه‌یه به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ته‌واو ببێت و چیدیكه پێی نەگوترێت "رێگای مه‌رگ"، به‌ڵكو رێگه‌یه‌ك بێت كه هه‌موو بڕگه‌كانی سه‌لامه‌تی رێگه‌وبانی تێدا فەراهەم کرابێت.
ئه‌ندازیار عومه‌ر سه‌بری مسته‌فا، سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژە‌ی دروستكردنی رێگای كه‌لار ـ سلێمانی، بە سایتی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند، پڕۆژە‌ی دروستكردنی رێگای كه‌لار ـ سلێمانی، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و كۆمپانیای "بێشكان" كه كۆمپانیایه‌كی خۆماڵییه جێبه‌جێی ده‌كات.
راشیگه‌یاند، ئەم پڕۆژەیە له (19/12/2017) ده‌ست بە جێبەجێکردنى كراوه، له‌به‌ر چه‌ندین هۆكارێك ماوەیەك وه‌ستابوو، ئێستا كاركردن تێیدا دەستى پێ کردووەتەوە.
روونیكرده‌وه، ئه‌م جووتسایده درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 41 كیلۆمه‌تره کە 18 پردی جووتسایدی تێدا دروست ده‌كرێت کە درێژییەکەیان لە نێوان 30 مەترەوە دەست پێ دەکات له‌گه‌ڵ 3 ئینته‌رچه‌ینج، كه درێژیه‌كه‌یان ده‌گاته 3.6 كیلۆمه‌تر.
جه‌ختیكرده‌وه، هەر لەم رێگایەدا ئاوبار‌ی پایپ و بۆكس كه‌ڵڤه‌رت و هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه بۆ رێگایه‌كی ستاندارد پێویستن، تێیدا جێگیر و دروست کراون، بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژە‌كه گوژمه‌ی 132.261.662.800 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، تا ئێستا زیاتر له 72 ملیار دیناری له گوژمه‌ی ته‌رخانكراوی بۆ خه‌رج كراوه، كه ده‌كاته 55%ـی پڕۆژە‌كه.
له سه‌دا 98ـى کرێکارەکانى پڕۆژەکە کوردستانین و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و نزیكه‌ی 200 كه‌س ده‌بن، بەمەش هەوڵ دراوە هەلى کار بڕەخسێنرێت و ببێتە هۆکارێک بۆ دروستكردنی بژێوى بۆ خەڵکى ئەو ناوچەیە.
گرنگیی و سوودی پڕۆژە‌كه بریتییه له:
یەکەم: بەستنەوەى ناوچه‌كانی عێراق و خاڵه سنوورییه‌كان به شاری سلێمانییه‌وه، ئاسانكاریی ته‌واو ده‌كات بۆ هاتوچۆكردنی شۆفێران و هاووڵاتیان.
دووەم: رێژە‌ی 99%ـی رووداوه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
سێیەم: پڕۆژەکە هۆکارە بۆ رەخساندنى هەلى کار بۆ دەیان خێزان، تا ئەو کاتەی تەواو دەبێت.
چوارەم: کات دەگەڕێنێتەوە و خه‌رجی بۆ شۆفێران کەم دەکاتەوە.