"یان ده‌بێت ڤاكسین وه‌ربگرن یانیش له‌كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن"
"وه‌رگرتنی ڤاكسین ناچارییه.. دوا مۆڵه‌ت مانگی نیسان/ ئه‌پریلی داهاتوویه"
K24- هه‌ولێر:
"یان ده‌بێت ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا وه‌ربگرن، یانیش له كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن"، ئه‌مه گوته‌ی ساجد جاوید، وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیایه بۆ هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ته‌ندروستی، كه له ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارین و دووپاتی كرده‌وه، پێویسته تا 1ی مانگی نیسان/ ئه‌پریلی داهاتوو هه‌موویان ڤاكسینیان وه‌رگرتبێت، یانیش پیشه‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
جاوید له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی جه‌ختی كرده‌وه، "دوای پێداچوونه‌وه بۆ ئامۆژگارییه‌كانی به‌رپرسانی كه‌رتی ته‌ندروستیی وڵاته‌كه‌ی، له‌وانه‌ش سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیی نیشتمانی، گه‌یشتینه ئه‌و بڕیاره‌ی كه ده‌بێت سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به ڤاكسینی كۆرۆنا بكوترێن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ڕووی ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له ریزبه‌ندی چواره‌مه و له‌ڕووی ئاماری مردنیش له ریزبه‌ندی هه‌شته‌می سه‌ر ئاستی جیهانه.
له چه‌ند مانگی رابردوودا و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره‌ی دێلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، جارێكی دیكه رێژه‌ی تووشبوون و مردنی رۆژانه به‌هۆی ئه‌و په‌تایه له به‌ریتانیا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌وه.
سه‌رچاوه: AFP
H.B