هه‌ولێر.. ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆری كه‌لوپه‌لی پزیشكیدا گیرا
ئاسایشی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران.. تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا و دۆسییه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا كرا

K24- هه‌ولێر:
لەروونکردنەوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران رایگه‌یاند، دوای گه‌یشتنی زانیاری له‌سه‌ر هێنانی بڕێكی زۆری كه‌لوپه‌لی پزیشكی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و قاچاخ له رێگه‌ی ده‌روازه‌كه‌یانه‌وه، توانرا ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كاندا بگیرێت و تۆمه‌تبارێكیش ده‌ستگیركرا.
له روونكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌راندا هاتووه: بەپشتبەستن بەزانیاری پێشوەختە زانیویانه، کە لەڕێگەی چەند کەسێکی بیانییه‌وه هەوڵێك بۆ هێنانی بڕێکی زۆری کەلوپەلی پزیشکی بەشێوەی قاچاخ لە وڵاتی ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران هەیە.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لەئەنجامی چاودێری وردی کارمەندانی ئاسایش، توانرا دەست بەسەر بڕێکی زۆری کەلوپەلی پزیشکیدا بگیرێت.
ئاشكراشیكرد، لەڕێکەوتی 26ی 10ی 2021، دوای هاتنی کەلوپەلەکان چاودێری کرا تا گەیشتە هەولێر و لەوێ دەست بەسەر بڕی (4000) دانە سەرەشوشەی دەرمانی پزیشکی لە جۆری دەرزی ڤیال پلاستیك و ئەلەمینیۆم و (4000) لەزگە (لێبڵ)ی سەرشوشەکاندا گیرا، کە بەرواری دروستکردن و بەسەرچوونی لەسەر چاپکرابوو.
ئاسایشی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران گوتیشی: له پرۆسه‌كه‌دا تۆمەتبارێك ده‌ستگیركراوه و دۆسییه‌كه‌ی رەوانەی دادگا کراوە.
هه‌روه‌ها ئاسایش هۆکاری درەنگ بڵاوكردنه‌وه‌ی هەواڵەکەشی بۆ پاراستنی رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان گەڕانده‌وه.





H.B