ئه‌ڵمانیا بۆ رێگرتن له په‌نابه‌ران هێز بۆ پشتیوانی پۆڵه‌ندا ده‌جوڵێنێت
ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یه هێز بۆ پشتیوانی پۆڵه‌ندا و رێگرتن له په‌نابه‌ران بجوڵێنێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا هورست زیهوڤه‌ر، رایگه‌یاند، پۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا ناتوانن به ته‌نیا رووبه‌ڕووی كێشه‌ی په‌نابه‌ران ببنه‌وه و پێویسته كۆمیسیارێتی ئه‌وروپا رێگری بكات له هاتنی په‌نابه‌ران.
ئه‌و وه‌زیره‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوای له كۆمیسیارێتی ئه‌وروپا كرد، سنوورێك بۆ په‌نابه‌ران و هاتنیان له بێلاڕووسه‌وه بۆ پۆڵه‌ندا دابنێت.
زیهۆڤه‌ر، به رۆژنامه‌ی "بێڵد"ی ئه‌ڵمانی راگه‌یاندووه، ئه‌و كێشه‌یه ده‌بێت برۆكسل هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بدات و به ته‌نیا به یه‌ك دوو وڵات ناكرێت.
وه‌زیری ناوخۆی پۆڵه‌ندا راشیگه‌یاندووه، پێویسته هاوكاری پۆڵه‌ندا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له سنووره‌كه‌ی بكات و ئه‌وه ئه‌ركی یه‌كێتی ئه‌وروپایه رووبه‌ڕووی ئه‌و كێشانه ببێته‌وه.
پێشتر گوته‌بێژی حكومه‌تی پۆڵه‌ندا بیوته‌ر موله‌ر، رایگه‌یاندبوو، ده‌ترسین ئه‌و ره‌وشه‌ی له سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ پرسی په‌نابه‌ران دووچاری بووین، سه‌ر بكێشێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری.
له مانگی رابردوودا 5000 په‌نابه‌ر گه‌یشتوونه‌ته ئه‌ڵمانیا و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندووه، پێویسته هه‌رچی زیاتره ئاسایشی سنوور توندوتۆڵ بكرێت و هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كان بكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه، ستیڤان مایه‌ر، گه‌وره به‌رپرس له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، به رۆژنامه‌ی "بێڵد"ی راگه‌یاندووه، ده‌كرێت به په‌له هێزێكی گه‌وره ره‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا بكرێت بۆ یارمه‌تیدانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته و رێگری له په‌نابه‌ران.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس