ژماره‌یه‌ك له كۆچبه‌رانی دارستانه‌كانی بێلارووس "خۆزگه به مه‌رگ ده‌خوازن"
ئه‌ڵمانیا داوا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات سنووره‌كانی پۆڵه‌ندا تووندتر بكات
K24- هه‌ولێر:
"خۆزگه‌م به مردن ده‌خواست، به برسێتی و تێنوێتی له‌ناو جه‌نگه‌ڵ، شه‌وم به‌سه‌ر بردووه"، ئه‌مه گووته‌ی كچه په‌نابه‌رێكی سوورییه، خه‌ونی به‌وه ده‌بینی به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا كۆچ بكات.
كارۆڵ له رێگه‌ی سنووره‌كانی بێلارووس و پۆڵه‌نداوه به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌ستی به گه‌شته‌كه‌ی كرد، دوای ئه‌وه‌ی 7 شه‌وان له دارستانه‌كانی بێلارووس مایه‌وه، كه به مه‌ترسیدار و سهرمابرده وه‌سفی ده‌كات.
كارۆڵی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، په‌نابه‌رێكی سوورییه، بڕیاریدا به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر بۆ ماڵباته هه‌ژاره‌كه‌ی دابین بكات، ئه‌میش به‌هۆی خراپی گوزه‌رانییان له شاری حه‌ما، كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی سووریا.
كارۆڵ رایگه‌یاند، بیرم بۆ ئه‌وه نه‌ده‌چوو كه به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچ بكه‌م، به‌ڵام له سووریا ژیان گه‌یشته ئاستێكی داخراو، نهمتانتوانی له‌نێو هه‌ژاری و نه‌هامه‌تی و شه‌ڕ به‌رده‌وام بین، بڕیارماندا له رێگه‌ی هاوڕێیه‌كمه‌وه ده‌ست به رێككاره‌كانی گه‌شتكردن به‌ره‌و ئه‌وروپا بكه‌م.
كاڕۆڵ راشیگه‌یاند، ئه‌و هاوڕێیه‌م منی برد بۆ دیمه‌شق، بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا له باڵیۆزخانه‌ی بێلارووسیا، تا ئه‌و كاته‌ی سووریام جێهێشت و گه‌یشتین بۆ مینسك.
ئاماژه‌یپێكرد، تا له رێگه‌ی ئه‌و قاچاخچییه‌ی كه به زمانی عه‌ره‌بییه‌كی باش قسه‌ی ده‌كرد، خۆم و 10 كه‌سی دیكه كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بوون، گه‌یشتینه دارستانه‌كانی نێوان بێلارووس و پۆڵه‌ندا.
قاچاخچییه‌كه به ئێمه‌ی راگه‌یاند، ئێوه به‌ره‌و سنووره‌كان رێبكه‌ون، به گوێمانكرد، ساردی كه‌ش و هه‌وا و مه‌ترسیداری رێگاكان هه‌ر وه‌سف ناكرێن، پێم وابێت ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و په‌نابه‌رانه له دارستانه‌كان رۆژانه گیان له‌ده‌ست ده‌دا.
كارۆڵ گوتی: ئێمه به‌ر له‌وه‌ی سنووره‌كان تووند بكرێنه‌وه، گه‌یشتین بۆ پۆڵه‌ندا، به‌ڵام قاچاخچییه‌كه له رێگه‌ی گرووپێكی واتس ئاپه‌وه رێكلام و زانیارییه‌كانی به‌خه‌ڵك ده‌دا، زۆربه‌ی زانیارییه‌كان نادروست و درۆ بوون.
تا ئه‌و رۆژه‌ی پۆڵه‌ندا بڕیاریدا سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ بێلارووس ته‌لبه‌ند بكات، جیا له‌وه‌ش 17000 پۆلیسی له سنوور بڵاوه پێكرد.
بێلارووس له رێگه‌ی پرسی په‌نابه‌رانه‌وه ده‌یه‌وێت شه‌ڕی سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌هۆی ئه‌و سهركووتكارییهی دژی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی ده‌یكات، مینسك ده‌یهه‌وێت له‌و رێگه‌وه سزاكانی سه‌ری هه‌ڵبگیرێت، حكومه‌تی پۆڵه‌ندا به درێژایی دوو میل سنووره‌كانی به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی سنووری رووماڵكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری كۆچبه‌ران بكات.
تا ئێستا 5000 هه‌زار كۆچبه‌ر له رێگه‌ی بێلارووس گه‌یشتوونه‌ته ئه‌ڵمانیا، بۆ ئه‌مه سنووره‌كانی به‌رلین له رێگه‌ی پۆلیسه‌وه تووندتر كراونه‌ته‌وه و پۆلیسی زیاتر بڵاوه‌ی پێكراوه، داواشی له كۆمیسیۆنی باڵای ئه‌وروپا كردووه سنووره‌كان له‌به‌رده‌م كۆچبه‌ران تووندتر بكرێنه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه، هۆرست سیهوڤهر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا بۆ رۆژنامه‌ی (بیڵد) رایگه‌یاند، پرسی كۆچبه‌ران ده‌بێت یه‌كێتی ئه‌وروپا یه‌كلایی بكاته‌وه، داوا ده‌كه‌ین كه ده‌ست به ئیجرائاته‌كان بكات.
راشیگه‌یاند، ته‌نیا پۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا ناتوانن رووبه‌ڕووی ئه‌و دۆسییه‌یه ببنه‌وه، ده‌بێت هاوكاری پۆڵه‌ندا بكرێت تاوه‌كو سنووره‌كانی بپارێزێت.
گوته‌بێژی حكومه‌تی پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، ترسمان له‌وه‌دا هه‌یه ئه‌و دیارده‌یه په‌ره بسێنێت، یاخوود رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریشی لێبكه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوره