توركيا ره‌تی ده‌كاته‌وه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه په‌نابه‌رانی نایاسایی گواستبێته‌وه بێلارووس
ئه‌و به‌یاننامه‌یه دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌وروپا بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر هێڵه‌كانی فرۆكه‌وانی توركیادا هاتوون
K24- هه‌ولێر:
كۆمپانیای هێڵی فڕۆكه‌وانی توركی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌زگا میدیاییه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، توركیا په‌نابه‌رانی نایاسایی له‌ڕێگه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ده‌گوازێته‌وه بۆ وڵاتی بێلارووس.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمپانیای هێڵی فڕۆكه‌وانی توركیا رایگه‌یاند، "كۆمپانیاكه‌یان هه‌موو لایه‌نه‌كانی سه‌لامه‌تی له‌به‌رچاو ده‌گرێت و له‌كاتی گه‌شتكردنی ئاسمانی له سه‌رانسه‌ری جیهان پابه‌نده به بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌و زانیاریانه‌ش كه له‌و باره‌یه‌وه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاو ده‌كرێنه‌وه، له‌گه‌ڵ واقعی راسته‌قینه یه‌ك ناگرنه‌وه".
پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ، میدیاكانی رۆژئاوا بڵاویان كرده‌وه، "یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ری نایاسایی سزا به‌سه‌ر هێڵه فڕۆكه‌وانییه توركییه‌كاندا ده‌سه‌پێنێت".
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی لیتوانیا، لاتیڤیا و پۆڵه‌ندا رایانگه‌یاند، ژماره‌ی په‌نابه‌رانی نایاسایی له‌سه‌ر سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتی بێلارووس زیادیان كردووه و "مینسك"ـیان به خوڵقاندنی قه‌یرانی كۆچی په‌نابه‌ران تۆمه‌تبار كرد.
هه‌ریه‌ك له پۆڵه‌ندا و لیتوانیا باری له‌ناكاویان له سه‌ر سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ بێلارووس راگه‌یاند و هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی هه‌ردوو وڵات به‌شداری له پارێزگاریكردنی سنووره‌كانیان ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه مینسك هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه له‌باره‌ی قه‌یرانی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌خرێنه‌ی ئه‌ستۆی وڵاته‌كه‌یان.
H.B