"قاچی شكاندووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شوێنی ئه‌و یاری بكات"

حه‌مراوی و ئامانیتای یاریزانانی خانمانی پاریس سانجێرمان
حه‌مراوی و ئامانیتای یاریزانانی خانمانی پاریس سانجێرمان

ئامانیتا دیالۆ، خانمە یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بە تۆمەتی راسپاردنی دوو پیاو بۆ ئەوەی لە خانمه‌ هاوڕێیه‌كی یانه‌كه‌ی بده‌ن لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ پۆلیسی پاریس بڵاویکردەوە، ئامانیتا دیالۆ خانمە یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، دوو پیاوی راسپاردووە بۆ ئەوەی لە خانمه‌ یاریزانی یانه‌كه‌ کێرا حەمراوی هاوڕێی بدەن، مەبەست لەم کارەشی ئەوەبوو کە ئەو یاریزانە لە یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ نەتوانێت یاری بکات و، ئەو لە شوێنی یاری بکات، بۆیە ئێستا ئەو یاریزانە دەستگیر کراوە.

دوای لێکۆلینەوەکان دەرکەوتووە کە ئەو دوو پیاوە بە ئاسن لە قاچی حەمراوی ته‌مه‌ن 31 ساڵیان داوە و بە هۆیەوە ئەو یاریزانە تووشی پێکانێکی قورس بوو و چاوەڕێ دەکرێت ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

خانمانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان
خانمانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان