مه‌سرور بارزانی سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی فەرەنسا ده‌كات بۆ هه‌رێمی كوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی فەرەنسا دەکات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جەنەرال بێرتراند توجوز فەرماندەی گشتیی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی فەرەنسا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جەنەرال بێرتراند توجوز فەرماندەی گشتیی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی فەرەنسا

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال بێرتراند توجوز فەرماندەی گشتیی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی فەرەنسا کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرا.

 فەرماندەی گشتیی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی فەرەنسا، ئاماژەی بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد وەک فاکتەرێکی سەقامگیریی لە عێراق و ناوچەکەدا و جەختی لەوە کردەوە، کە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ دووپاتکردنەوەی درێژەدانە بە كار و هەماهەنگیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش.

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی فەرەنسای کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش و هەماهەنگیی دوولایەنە دەربڕی.

كۆبوونه‌وه‌