چۆن بازرگانی به په‌نابه‌رانه‌وه ده‌كرێت له بێلاڕووس؟
دیوی شاراوه‌ی ره‌وشی په‌نابه‌ران نیشان ده‌دات كه چۆن بازرگانییان پێوه‌ده‌كرێت
هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی، راپۆرتێكی له باره‌ی ره‌وشی په‌نابه‌ران له بێلاڕووس بڵاوكرده‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات، وێڕای لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر سنووری بێلاڕووس، قاچاخچیه‌تی زۆریشیان پێوه ده‌كرێت.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، گرووپێکی کۆماندۆ لە لیتوانیا بە دار و دەمانچەی کارەبایی، له كۆچپه‌ره‌كانیان داوه و پێیانگوتوون: "مافی ئەوەتان نییە بێنە وڵاتی ئێمە چونکە ئێوە وڵاتەکەمان پیس دەکەن"، ئه‌و قسانه‌ش له زاری یه‌كێك له كۆچبه‌ره‌كانه‌وه وه‌رگیراوه، كه بۆ رۆژنامه‌كه قسه‌ی كردووه.
ئه‌و هێزه كۆماندۆیه، مۆبایلی کۆچبەرەکانیان بردووە و هەڕەشەیان لێکردوون کە نابێ بگەڕێنەوە سنووری لیتوانیا ئەگەرنا زیاتریان لێدەدەن.
یه‌كێك له كۆچبه‌ره‌كان باس له‌وه ده‌كات، هۆتێلێک بە کەمترین خزمەتگوزارییەوە لە پایتەختی بێلاڕووس بۆ هەر شەوێک 100 دۆلاری ئەمه‌ریکی لە کۆچبەرەكان دەستێنیت بۆ داڵدەدانیان لە پۆلیس، کە بەهۆی بەسەرچوونی ماوەی ڤیزاکانیان دەستگیردەکرێن.
بێلاڕووس ڤیزا به كۆچبه‌ران ده‌دات و به‌ره‌و سنووره‌كانی پۆڵه‌ندا ئاراسته‌یان ده‌كات، به‌ڵام هیچ رێگه‌یه‌كی ده‌ربازبوون نییه و له‌وێ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌مێننه‌وه، كاتێكیش ماوه‌ی ڤیزاكه‌یان به‌سه‌ر ده‌چێت، یان ده‌ستگیریان ده‌كات یان ده‌بێت پاره‌یه‌كی زۆر بده‌ن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ڤیزاكانیان، ئه‌وه‌ش به بازرگانییه‌كی دیكه داده‌نرێت كه ئه‌و وڵاته به كۆچبه‌رانی ده‌كات.
پۆلیسی بێلاڕووس زۆر لە کۆچبەرە کوردەکان دەکات کە بەرەو سنووری پۆڵەندا بڕۆن، کۆچبەرێکیش 60 وەرەقەی سەرفکردووە تا گەشتۆتە ئه‌و وڵاته و ئێستاش هیچ رێگه‌یه‌كی دره‌بازبوون نییه بۆ ئه‌وروپا، چونكه یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداری داوه‌ته وڵاتان كه هیچ په‌نابه‌رێك وه‌رنه‌گرن، چونكه بێلاڕووس پرسی كۆچبه‌ره‌كانی كردووه‌ته سیاسی.
كۆچبه‌رێكیش ده‌ڵێت: "بێلاڕووس، پۆڵه‌ندا و لیتیوانیا یاری به كۆچبه‌رانه‌وه ده‌كه‌ن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مۆبایل و پاره‌كانیان لێده‌ستێنن و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن، داواش ده‌كات كه‌س ئه‌و رێگه‌یه تاقی نه‌كاته‌وه.