بهغدا هێزى زياتر رهوانهى مهخمور دهكات
جارێکی دیکە سوپای عێراق ھەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شاری مووسڵ.
K24 – ههولێر:
جارێکی دیکە سوپای عێراق ھەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شاری مووسڵ.
له بهرامبهردا ھادی عامری فهرماندهى ميليشياكانى سهر به حهشدى شهعبى رايگهياند، سوپای عێراق پلانێکی سەربازی توکمەی نییە بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە، فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکاش دەڵێن، بەبێ چەکی قورسی ئەمریکا عێراقییەکان ناتوانن مووسڵ رزگار بکەن.
سوپای عێراقی، ھێزێکی زۆر رەوانەی بەرەکانی مەخمور دەکات، وەکو خۆئامادەکردنێک بۆ ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ و ئەم ھەنگاوەی سوپای عێراقیش، فەرماندەیەکی باڵای حەشدی شەعبی تووڕە دەکات و بەرپرسانی سەربازی ئەمریکیش ھۆشداری دەدەن، بەوەی ئەگەر ئەمریکا ھاوکاری زیاتری سەربازی عێراق نەکات، ئەوا ئۆپراسیۆنەکە سەرکەوتوو نابێت.
سوپای عێراقی نزیکەی دوو مانگە رووبەڕووی چەکدارانی داعش بووەتەوە لەدەووروبەری شاری موسڵ، بەڵام فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە کە کە بەھۆی نەبوونی چەکی پێشکەوتوو و ھەروەھا ماندووبوونی سەربازانی عێراقی، ئۆپراسیۆنەكە ئەوەندە پێشكەوتنی بەخۆوە نەبینیووە و ئەگەری دواکەوتنی کاتی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی موسڵیش ھەیە.