له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆرپه‌یه‌كی تازه له‌دایكبووی كورد له بێلاڕووسه‌وه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه كوردستان
له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆرپه‌یه‌كی تازه له‌دایكبووی كورد له بێلاڕووسه‌وه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه كوردستان

K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی گێڕانه‌وه‌ی كۆرپه‌یه‌كی تازه له‌دایكبووی كورد و خێزانه‌كه‌ی له سنووری بێلاڕووسه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان گرته ئه‌ستۆ.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان 24ی راگەیاند، لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو كۆرپه تازە له‌دایكبووه‌ی كورد، كه لە بێلاڕووس لەدایکبووە، چارەسەری پێویستی بۆ کراو و گەڕاوەتەوە باوەشی باوکی، کە نیازی کۆچکردنیان بۆ ئەوروپا هەبوو، بڕیاریشە لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت، بەمنزیکانە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان .
لای خۆیەوە باوکی ئەو كۆرپه‌یه، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ بە کوردستان 24ـی گوت: حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو خەرجییەکانی چارەسەرکردنی كۆرپه‌كه‌ی و گەڕانەوەیان بۆ هه‌رێمی کوردستان دابین کردووە و بەم نزیکانە دەگەڕێنەوە.
خێزانەکە، کە لە چوار کەس پێکدێن دەڵێن: سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە وەکو هاووڵاتییەکی هەرێمەکە بەدەنگمانەوە هاتوون و هاوکارییان کردووین و ئاماژە دەکات رێگەی ئەوروپا و ژیان لەو وڵاتانە وا نییە کە خەڵک باسی لێدەکەن و داوا لە خەڵک دەکەن ئەو رێگە سەختە نەگرنە بەر.
