"ئه‌وانه‌ی له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان كۆچیان كرد له سه‌رده‌مێكی زۆر جیاوازتر له‌ئێستا وڵاتیان جێهێشت"
پۆڵا سه‌عید: ئه‌وكات كاره‌ساتێكی گه‌وره به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتبوو".. باس له دوو درامای جیاوازیش ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
پۆڵا سه‌عید، نووسه‌ر و چاودێری سیاسی له دانیمارك له‌باره‌ی پرسی كۆچبه‌ران گوتی: ئه‌وان له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو كه سه‌رده‌مێكی زۆر جیاواز بوو له ئێستا، روویان له ئه‌وروپا كردبوو، ئه‌وكات كاره‌ساتێكی گه‌وره به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتبوو، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دۆخی خراپی ئابووری و سه‌ختییه‌كانی ژیان به‌گشتی.
پۆڵا سه‌عید تایبه‌ت بۆ كوردستان24 له‌باره‌ی پرسی لێشاوی كۆچبه‌ران، كه روویان له وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه، ئاماژه‌ی به گوته‌یه‌كی جۆرج بێرناردشۆ كرد، كه گوتوویه‌تی "ژیان دوو جۆر درامای هه‌یه"، یه‌كه‌میان: (ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێی ده‌گات) و له‌وباره‌یه‌وه گوتی: كاتێك مرۆڤ وڵاته‌كه‌ی جێ ده‌هێڵێت، ده‌بێت ئه‌وه بزانێت، كه جیاوازییه‌ك له نێوان كۆچبه‌ر و هه‌ڵهاتوودا هه‌یه، به‌وه‌ی كه هه‌ڵهاتوو له كێشه‌یه‌كی سیاسی راده‌كات، بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی كۆچ ده‌كات، ده‌بێت له‌خۆی تێبگات كه هه‌ڵدێت یانیش كۆچ ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وانه‌ی له كێشه‌كان راده‌كه‌ن و روو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، كاتێك ده‌گه‌نه شوێنی مه‌به‌ست، (با وادابنێین كه له كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌یان رزگاریان بوو)، به‌ڵام دووباره رووبه‌ڕووی ده‌ستپێكێكی نوێی چه‌ند كێشه‌یه‌كی دیكه ده‌بنه‌وه، له‌وانه‌ش: كێشه‌ی شوێنی مانه‌وه، كاركردن، خواردن، جلوبه‌رگ و پێداویستی رۆژانه، كه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ژیانه له وڵاتێكی نامۆ، كه له‌ڕووی كولتوور، زمان، تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه ته‌واو له وڵاتی دایك جیاوازه و به‌رده‌وام ده‌بێت به‌دوایاندا رابكه‌ن، بۆیه دووباره كێشه‌كان ده‌ستپێ ده‌كه‌نه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاتانه توندوتیژن و رقیان له بێگانه و كه‌سانی هه‌ڵهاتووه.
سه‌باره‌ت به درامای دووه‌م، كه بێرناردشۆ له گوته‌كه‌یدا باسیكردووه، درامای (به‌ده‌ستنه‌هاتوو)ـه و له‌و باره‌یه‌وه پۆڵا سه‌عید گوتی: درامای به‌ده‌ستنه‌هاتوو جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه مرۆڤ وا بیر ده‌كاته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و ئامانجه نه‌پێكێت كه هه‌وڵی بۆ ده‌دات، له ژیانێكی ناخۆشدایه، واتا لێره‌دا له درامای یه‌كه‌م، درامای دووه‌میش ده‌ستپێده‌كات و ئه‌وانه‌ی وڵات جێده‌هێڵن وا بیر ده‌كه‌نه‌وه، كه تا مافی په‌نابه‌رێتییان پێ نه‌درێت، ئه‌وان نابه‌خته‌وه‌رن، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه له كێشه‌كانیان زیاتر ده‌بن نه‌ك چاره‌سه‌ر.