ئه‌فسه‌رێكى سوپا ده‌بێته‌ شاجوانى وڵات

ھەوڵدەدات نازناوەکەی بەكاربێنێت بۆ نەھێشتنی نایەکسانیی جێندەریی و بەھێزکردنی رۆڵی ئافرەت لە کۆمەڵگه‌دا.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/ace95ee0-d009-45f0-b759-bfa41dc84e24/Shajwani%20Amrika.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

ئەفسەرێکی سوپای ئەمریکا، دەبێتە شاجوانی ئەمساڵی ئەمریکا و دوای بەدەستھێنانی ئەو نازناوەش، شاجوانی نوێی ئەمریکا دەڵێت، ھەوڵدەدات نازناوەکەی بەكاربێنێت بۆ نەھێشتنی نایەکسانیی جێندەریی و بەھێزکردنی رۆڵی ئافرەت لە کۆمەڵگه‌دا.

دیشۆنا باربەر، ئەو کچە تەمەن 26 ساڵەیە کە ماوەی چەند ساڵێکە لە سوپای ئەمریکا خزمەت دەکات و لە پێشبڕکێی دەستنیشانکردنی شاجوانی ئەمساڵی ئەمریکا، پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا.

دیشۆنا خەڵکی شاری واشنتنی پایتەختی ئەمریکایە و بڕیارە لەکۆتایی ئەمساڵیشدا بەشداری لە پێشبڕکێی شاجوانی جیھاندا بکات.

لەدوای بردنەوەکەشی دیشۆنا کە بووە یەکەم ئافرەتی سەرباز ئەو نازناوەی بەدەست ھێنابێت، رایگەیاند کە ئەو فەرماندە سەربازییەکانی ئاگادارکردووەتەوە، ئەگەر نازناوەکە بەدەست بێنێت، بۆ ماوەی چەند ساڵێک مۆڵەت وەردەگرێت لە خزمەتی سەربازی و دەستدەکات بۆ ھەڵمەتەکانی بۆ بەھێزکردنی پێگەی ئافرەت لە بوارە جیاجیاکانی کۆمەڵگەدا.

پاشان شاجوانی نوێی ئەمریکا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامه‌وانی دەڵێ کاتێک لەنێو سوپا خزمەت دەکەم خۆم ھیچ جیاواز یانیش بە کەمتر نابینم لەگەڵ پیاواندا و ھەمان ئەرک و کاری پیاوان دەکەم و فەرماندەکانیشی بە جیاوازی مامەڵەی لەگەڵدا ناکەن.

لە پێشبڕکێی شاجوانی ئەمریکادا، شاجوانی ویلایەتی ھاوای، چێڵسی ھاردن پلەی دووەمی بەدەست ھێنا و لە پلەی سێیەمیش، شاجوانی ویلایەتی جۆرجیا ئیمانی دەیڤز بوو.