له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئافره‌تێك روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

"لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتیی ڕووداوەکە بەردەوامە"

ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی پۆلیس - ئەرشیف
ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی پۆلیس - ئەرشیف

K24- هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، دوا گیانله‌ده‌ستدانی ئافرەتێکی تەمەن (20 ساڵان)، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە ئافرەتی ناوبراو به‌هۆی ده‌ستكاری ده‌مانچه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر:

دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە کەوا لە گەڕەکی (سەرکارێز) ئافرەتێک بە ناوی (هێلین عەباس عەبدوڵڵا) تەمەن (20 ساڵ) گیانی لە دەست داوە، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێنا و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە ئافرەتی ناوبراو، بە هۆی دەستکاریی کردنی دەمانچە لەلایەن برایەکی هاوسەرەکەی بە ناوی (ن. ر. ع) تەمەن (13 ساڵ) و لەدەست دەرچوونی فیشەکێک لە دەمانچەکە، گولـلەیەک بەر سەری کەوتووە و گیانی لە دەست داوە.

تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، لە ئێستادا بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان، ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە چۆنیەتیی ڕووداوەکە بەردەوامە.

Fly Erbil Advertisment