پسپۆڕێكی ئه‌منی: نه‌ینه‌وا ئامانجی سه‌ره‌كی داعشه
"تیرۆریستان ده‌یانه‌وێت ده‌وروبه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا بكه‌نه ئامانج"
K24 - هه‌ولێر:
پسپۆڕێكی بواری ئه‌منی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته سنووره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا باشتر بپارێزرێت، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه و پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئامانجی سه‌ره‌كی داعشن.
ئه‌میر عه‌بدولمونعیم، پسپۆری بواری ئه‌منی رایگه‌یاند، تیرۆریستان پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كه‌نه ئامانج، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی له سووریاوه بپه‌ڕننه‌وه بۆ ناو خاكی عێراق.
ئه‌و پسپۆره ئه‌منییه روونیكرده‌وه، تیرۆریستان ده‌یانه‌وێت ده‌وروبه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا بكه‌نه ئامانج، به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی (حه‌زه‌ر).
ئاماژه‌یپێكرد، نه‌ینه‌وا نزیكترین خاڵه بۆ تیرۆریستان، بۆ ئه‌وه‌ی له سووریاوه بێنه ناو خاكی عێراق.
جه‌ختیكرده‌وه، بیابانی (حه‌زه‌ر) به‌رده‌وام چالاكی ئه‌مه‌نی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ رێگه‌گرتن له په‌ڕینه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له سووریاوه بۆ ناو عێراق، كه ده‌كرێت حكومه‌ت فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ ئه‌و سنووره دابین بكات، وێڕای زیادكردنی كامێرای چاودێری.
بەرەبەیانی 6-11-2021 هێزەکانی میحوەری شەشی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سەربازییان له دژی داعش له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدا.
ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتیوانی هێزی ئاسمانیی عێراقی و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەکانی کوشافی سەروو و کوشافی خواروو ئەنجامدرا تیاییدا ناوچەکە لەپاشماوەکانی داعش و تیرۆریستان، کە دەکەونە سنووری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بەتەواوی پشکنران و پاککرانەوە.