مامۆستایه‌كی زانكۆ: ناكرێت چاره‌نووسی میلله‌تێك بدرێته ده‌ستی سۆشیاڵ میدیا
"به‌راوردكردن له نێوان كۆچی 1991ـی راپه‌ڕین به‌م كۆچه‌ی ئێستا زۆر هه‌ڵه‌یه"
K24 - هه‌ولێر:
د.نه‌زاكه‌ت حوسێن مامۆستای زانكۆ تایبه‌ت به پرسی كۆچبه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت، كورد به چه‌ندین قۆناغی كۆچدا تێپه‌ڕیووه، كۆچی كیمیاباران، كۆچی به‌كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می راپه‌ڕین و ته‌واوی ئه‌و كۆچانهی كه به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا هاتووه، به‌ڵام هیچ كاتێك وه‌ك ئه‌و كۆچه‌ی ئێستا نییه كه جێگه‌ی پرسیاره و پڕه له موزایه‌ده و پڕوپاگه‌نده.
د. نه‌زاكه‌ت به كوردستان 24ـی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌وروپای بینیبێت، ده‌زانێت كه ئه‌م كۆچه به كۆمه‌ڵه‌ی كه رووده‌دات جێی پرسیاره، ئه‌و خه‌ونه‌ی كه بۆ گه‌نج دروستكراوه، به‌م شێوه نییه، ده‌بێت پرسیار بكه‌ین، چی له پشت ئه‌و كۆچه بهكۆمهڵهوهیه.
راشیگه‌یاند، به‌راوردكردن له نێوان كۆچی 1991ـی راپه‌ڕین به‌م كۆچه‌ی ئێستا زۆر هه‌ڵه‌یه، ئه‌وكات ئێمه له ده‌ستی رژێمێك هه‌ڵده‌هاتین ئه‌گه‌ر به‌رده‌ستی كهوتبای، چاره‌نووست كووشتن یاخوود نوگره سه‌لمان ده‌بوو.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ روونیكرده‌وه، ناكرێت چاره‌نووسی ئه‌و میلله‌ته بدرێته ده‌ستی سۆشیاڵ میدیا، ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌م پرسه بكرێت.
ئاماژه‌یپێكرد، ئێمه راسته یاسایه‌كمان نییه بۆ خراپ به‌كار هێنانی سۆشیاڵ میدیا، ئه‌مه‌ی رووده‌دات هاندانه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مانه هانده‌ده‌ن، ده‌چێته خانه‌ی تاوانكاری.