بێلارووس داوای گفتوگۆ له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات
"ده‌بێت كۆمیسیارانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ و په‌نابه‌ران له‌و پرسه‌دا به‌شدار بن"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئیداره‌ی سه‌رۆكایه‌تی بێلارووس رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا تایبه‌ت به پرسی كۆچبه‌ران له‌م قۆناغه‌دا گرنگه.
ئۆلگا تشوبرێس، ئه‌ندامی ئیداره‌ی سه‌رۆكایه‌تی بێلارووس رایگه‌یاند، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌ك سه‌باره‌ت به دۆخی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا و بێلارووس، پێویسته له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا گفتوگۆ بكه‌ین.
ناوبراو بۆ ئاژانسی (ONT) راشیگه‌یاند، چۆن ده‌توانین له‌م دۆخه‌ی ئێستادا ده‌ربچین؟ له‌سه‌ر سه‌رۆك وڵاتانی دراوسێی وه‌ك پۆڵه‌ندا و لیتوانیا و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و سه‌ركردایه‌تی بێلارووس، پێویسته بۆ دانانی نه‌خشه‌رێگایه‌ك كۆببینه‌وه، تا نه‌گه‌یشتووه‌ته دروستبوونی قوربانی مرۆیی.
روونیكرده‌وه، ده‌كرێت بۆ داهاتوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاری كۆچبه‌ران بكه‌ین، بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه، ده‌بێت كۆمیسیارانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ و په‌نابه‌ران له‌و پرسه‌دا به‌شدار بن.
داواشیكرد، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی یاسایی بۆ رێككاره‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی پؤڵهندا به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران بكرێت.