8 حه‌شارگه‌ی داعش له به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین بۆردوومان كران
"سوپای عێراق هیچ ئامارێكی كوژران و بریندار بوونی له‌مباره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاند"
K24 - هه‌ولێر:
سوپای عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، 8 حه‌شارگه‌ی داعشی له به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین بۆردوومان كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپای عێراق رایگه‌یاند، له به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین له سنووری پارێزگای دیاله، هێزه ئاسمانییه‌كان 8 حه‌شارگه‌ی داعشیان بۆردوومانكرد.
راشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانانه 8 بنكه‌ی نهێنی داعش كرانه ئامانج.
سوپای عێراق هیچ ئامارێكی كوژران و بریندار بوونی له‌مباره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاند.
ماوه‌یه‌كه داعش له سنووری پارێزگای دیاله چالاكن و ناوه ناوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان و هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه.
له ماوه‌ی رابردوودا داعش چه‌ندین هێرشیان له‌م ناوچه‌یه‌دا ئه‌نجامدا، بووه هۆی كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س.