پەروەردەی سلێمانی: دهنگۆی ئاشكرابوونی پرسیارهكان رهتدهكاتهوه
"ئهوانه دهدرێنه دادگا"
K24 – ههولێر:
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەنگۆی ئاشکرابوونی پرسیارەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی رەتدەکاتەوە.
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی تایبەت بە کوردستان 24 گوتی: "بڵاوکردنەوەی دەنگۆی لەم شێوەیە تەنھا بۆ تێکدانی دەروونی خوێندکارانە، ئەو لایەنانەش دەدەنە دادگا کە دەنگۆی ھاوشێوە بڵاودەکەنەوە".