چیرۆکە تراژیدیاکەی کورد لە سنوورەکانی بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا چییه‌؟

"پێیانوتراوە ئەگەر باسی ئەم سێ شتە بکەن؛ ئەوا بەئاسانی مافی پەنابەرێتی لە وڵاتانی ئەوروپا وەردەگرن!"

پۆلیسی پۆڵه‌ندا رووبه‌ڕووی كۆچبه‌ران ده‌بنه‌وه‌
پۆلیسی پۆڵه‌ندا رووبه‌ڕووی كۆچبه‌ران ده‌بنه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

بەشێکی زۆری ئەو کۆچبەرانەی ئێستا لەسەر سنووری بیلارووس و پۆڵاندا گیریانخواردووە، خەڵکی هەرێمی کوردستان نین و بەڵکو خەڵکی وڵاتانی ئەفغانستان و سووریان کە روویان لە بێلاڕووس کردووە، ئەمە قسەی چەند کۆچبەرێکە کە ئێستاکە بۆ خۆیان لەسەر سنووری بێلاڕووسن.

لەماوەی چەندی هەفتەی رابردوودا، پرسی رۆیشتنی ژمارەیەک هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ بێلاڕووس و گیرخواردنیان لەسەر سنووری پۆڵاندا بووەتە پرسێکی گەرمی نێو هەرێمی کوردستان و جیهانیش، بەگوێرەی قسەی چەند کۆچبەرێک، کە ئێستا لەسەر سنووری پۆڵاندا گیریانخواردووە و لەزاری خۆیانەوە رایانگەیاندووە. ئەو کۆچبەرانەی کە ئێستا لەسەر سنوورن، رەنگە نیوە زیاتریان خەڵکی هەرێمی کوردستان نەبن و ئەوانەشی هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن، زۆربەیان لە بەغدا و تورکیاوە ڤیزەی بێلاڕووسییان وەرگرتووە و بەشێوەیەکی فەرمی گەشتیان کردووە.

کۆچەبەرانی کورد.. قوربانی گەمەیەکی نێودەوڵەتی

ئەو کۆچبەرانە، کە لەبەر هەستیاری بابەتەکە نەیانویستووە ناوی خۆیان ئاشکرا بکەن، دەڵێن ئەوانەی خەڵکی هەرێمی کوردستانن زۆربەیان خەڵکی شارۆچکە و گوندە سنوورییەکانن و زۆربەشیان ئەوانەن، کە نزیکن لە پەکەکە و لایەنگری پەکەکەن و لەلایەن پەکەکەوە ھاندراون بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند قاچاخچییەکی کورد، کە نزیکن لە پەکەکە و هەماهەنگیی باشیان لەگەڵ دەزگای هەواڵگری بێلاڕووسی کە بە (KGB) ناسراوە، ھەیە، ئەو قاچاخچیانە سەر بەم دەزگایە هەواڵگرییەن و پەکەکەش بووەتە بەشێک لە گەمەیەکی هەوڵگریی نێودەوڵەتی و شەڕی نێوان وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ بێلاڕووس و رووسیا.

ئه‌ڵمانیا داوا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات سنووری پۆڵه‌ندا تووندتر بكات
ئه‌ڵمانیا داوا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات سنووری پۆڵه‌ندا تووندتر بكات

کۆچبەرەکان ئاشکرای دەکەن، زۆربەی کۆچبەرانی ئێستا لە بێلاڕووسن پەکەکە هەڵیخەڵەتاندوون و زۆر بەڵێنیپێداون، کە بگەنە ئەوروپا و باشترین ژیان و خۆشگوزەرانی چاوەڕوانیانە. ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌، کە هەست دەکەن ئەو کۆچبەرانە کراونەتە چەکێکی ململانێی نێوان رووسیا و وڵاتانی ئەوروپا و ئێستا بێلاڕووس وەکو کارتێکی فشار بەکاریاندێنن بەرامبەر لابردنی ئابڵوقەکانیان، کە یەکێتی ئەوروپا بەسەریاندا سەپاندوون.

ناشیرنکردنی وێنەی کوردستان

لەماوەی رابردوودا، زۆر لایەن و بەتایبەت پەکەکە هەوڵیداوە بەچەند رێگایەک وێنە و ناوبانگی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی جیهان ناشیرین بکات، ئەو کۆچبەرانەش دەڵێن ئەمەش هەوڵێکی دیکەی پەکەکەیە و ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو کۆچبەرانە تەنیا دژایەتی پارتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەن و چیرۆکی ناڕاستی و خەیاڵی لەبارەی خۆیان هەڵدەبەستن و پێیانوتراوە ئەگەر باسی ئەم سێ شتە بکەن کە بریتین لە: "بنەماڵەی بارزانی و حکومەتی هەرێم و دەزگای خێرخوازی بارزانی"، ئەوا بەئاسانی مافی پەنابەرێتی لە وڵاتانی ئەوروپا وەردەگرن!

هێڵی سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا، وێنه‌: فرانس پرێس
هێڵی سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا، وێنه‌: فرانس پرێس

هەروەها کۆچبەرەکان ئەوەشیان درکاندووه‌، کە بەشێکی کۆچبەرە کوردەکان، دانیشتووی کەلار و پێنجوین و چوارتا و رانیە و پشدەرن و ئەوان پێیانڕاگەیاندوون، "بڵێن بۆیە ھاتووین چونکە کوردستان دۆزەخە و ئازادی نییە و پارتی بە زۆر دەمانبات بۆ شەڕی پەکەکە!"، ئەمەش لەکاتێدایە پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتێکی دەسەڵاتدار نییە لەو ناوچەیە.

شەپۆلی کۆچکردن.. کارتێکی سیاسی

ئەو کۆچبەرانە کە پەشیمانی خۆیان رادەگەیەنن بەوەی خۆیان داوەتە دەست قەدەر و چارەنووسێکی نادیار، دەڵێن ئەو شەپۆلی کۆچکردنەی ئێستا لە کوردستان هەیە، کۆچکردنێکی واقیعیانە نییە و بەڵکو کۆچێکی سیاسییە، کە پەکەکە و هاوبۆچوونەکانی دەیانەوێت ئەو بابەتە دژی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھەرێمی کوردستان بەکاریبێنن و بەڵگەش بۆ قسەکانیشیان بەوە دەهێننەوە، کە زۆربەی کۆچبەرەکان باری داراییان زۆر باشە و تەنیا 10%‏ بارودۆخیان باش نییە، ئەگینا ئەوانی دیكه‌ تەنیا ئەو جلوبەرگانەی لەبەریاندایە نرخەکەی دەگاتە 1500 تا 2000 دۆلاری ئەمه‌ریکی.

توندكردنی رێكاره‌كان له‌سه‌ر سنووری نێوان لیتوانیا و بێلارووس
توندكردنی رێكاره‌كان له‌سه‌ر سنووری نێوان لیتوانیا و بێلارووس

به‌ گوێره‌ی زانییارییه‌كان، ھیچ کەسێک لەو کۆچبەرانە نییە، زیاتر لە بیست هەزار دۆلاریان خەرج نەکردبێت، و پارەیەکی باشیان پێ نەبێت بۆ گەیشتن بە خەونە ساختەکەی ئەوروپا. هەروەها هەفتەی رابردوو میدیاکانی پۆڵاندا وێنەی ژمارەیەک کۆچبەریان بڵاوکردەوە، کە جلوبەرگی مارکەی گرانبەهایان پۆشیبوو، هەروەها بە گرانترین جۆری مۆبایل وێنەیان دەگرت.

ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵه‌ندا و لیتوانیا توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن
ره‌وشی كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنووری نێوان پۆڵه‌ندا و بێلاڕووس