"دۆخی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووری بێلاڕووس له‌وپه‌ڕی مه‌ترسیدایه"
"سوپای بێلاڕووس دزی له په‌نابه‌ران ده‌كات.. سنوورەکان خەریکن دەبنە داوێك بۆ کۆچبەران.. پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار سفری سه‌دی دابه‌زیون.. گه‌شتكردن بۆ بێلاڕووس زۆر مەترسیدارە"
K24- هه‌ولێر:
جوانه بۆجێنیسكا، به‌رپرسی به‌شی زمانی كوردی له یه‌كێك له زانكۆكانی پۆڵه‌ندا ئاگاداریه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، سنووری بێلاڕووس- پۆڵه‌ندا داخراوه و هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌و سنووره بپه‌ڕێته‌وه و ئاشكرایكرد، سوپای بێلاڕووس دزی له كۆچبه‌ران ده‌كات و دووپاتیشیكرده‌وه، ئێستا پۆڵه‌ندا لە دۆخێکی بە پەلەدایە.
ئه‌م گوتانه‌ی جوانه بۆجێنیسكا له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هاتوون و نووسیویه‌تی: پەڕینەوە لە سنووری بێلاڕووس- پۆڵه‌ندا نایاساییە، ئه‌م سنوورە داخراوە، سوپای بێلاڕووس دزی لە کۆچبەران دەکات و بە زۆرەملی پاڵیان پێوە دەنێ بۆ ناو سنووری پۆڵه‌ندا، کە بە تەلی دڕکاوی دەوری گیراوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه: سوپای بێلاڕووس به‌نیازه خێزانه‌كان لە یەك دابڕێنێت. ئێستا پۆڵه‌ندا لە دۆخێکی بە پەلەدایە. سوپای پۆڵه‌ندا به‌رده‌وام چاودێری سنوورەکان دەکات و رێگه نادات کۆچبەران لەوێوە تێپەڕن. هەر کەسێك هەوڵی پەڕینەوە لە سنوور بدات، دەنێردرێتەوە بۆ بێلاڕووس.
جوانه بۆجێنیسكا دووپاتیكرده‌وه، سنوورەکان خەریکن دەبنە داوێك بۆ کۆچبەران. کەشوهەوا زۆر ساردە و لە ژێر پلەی سفری سه‌دی دایه و بارانبارینیش له‌و سنووره به‌رده‌وامه.
وه‌ك راشیگه‌یاندووه، سەدان کەس لە بێلاڕووس تووشی برسێتی هاتوون و بێ نان و ئاو ماونەتەوە. ژمارەیەك بە هۆی نەخۆشیی هیپۆترۆمی (دابەزینی پلەی گەرمیی لەش) گیانیان لە دەست داوە. گه‌شتكردن بۆ بێلاڕووس زۆر مەترسیدارە.
رووی قسه‌كانی له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه نیازی كۆچكردنیان هه‌یه و نووسیویه‌تی: ژمارەیەك لە کۆچبەران لەو گه‌شته‌دا گیانیان لە دەست داوە. باوەڕ بە قسەی قاچاخبەران مەکەن، کە تەنها بەدوای پارەکەتانەوەن.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مشه‌و، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، جوانه بۆجێنێسكا، گوتی: ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له سه‌ر سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بێلاڕووس گیریان خواردووه، له‌لایه‌ن وڵاتی بێلاڕووسه‌وه وه‌ك كارتێكی سیاسی بۆ ئه‌جێندایه‌كی تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به ئه‌وروپا به‌كارهێنراون و پێشبینیش ناكات كه به ئاسانی له‌لایه‌ن وڵاتی پۆڵه‌ندا و وڵاتی ئه‌وروپاوه وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌ربگیرێن.
له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی پۆلیس و پاسه‌وانانی سنووری پۆڵه‌نداش له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنوور، كه له میدیاكان نیشان ده‌درێن، كه ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن و كۆچبه‌ران خراونه‌ته دۆخێكی سه‌ختی مرۆییه‌وه، بۆجێنێس گوتی: من ئه‌و مامه‌ڵه‌یه به‌باش نازانم و پێویسته هه‌وڵێكی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه بدرێت.
H.B