بەریتانیا تیمێکی سەربازی رەوانەی سنوورەکانی پۆڵەندا دەکات
بۆ رێگرتن لە لێشاوی کۆچبەران بەریتانیا هاوكاری پۆڵەندا دەکات
K24 - ههولێر:
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی وەزارەتەکە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، لەپێناو یارمەتیدانی پۆڵەندا، سەبارەت بە کێشەی کۆچبەران، تیمێکی سەربازییان رەوانەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە کردووە.
جوانه بۆجێنیسكا، بهرپرسی بهشی زمانی كوردی له یهكێك له زانكۆكانی پۆڵهندا رایگهیاند، پەڕینەوە لە سنووری بێلاڕووس- پۆڵهندا نایاساییە، ئهم سنوورە داخراوە، سوپای بێلاڕووس دزی لە کۆچبەران دەکات و بە زۆرەملی پاڵیان پێوە دەنێ بۆ ناو سنووری پۆڵهندا، کە بە تەلی دڕکاوی دەوری گیراوە.
بۆجێنیسكا ئاماژه بهوهش كرد، سوپای بێلاڕووس بهنیازه خێزانهكان لە یەك دابڕێنێت، ئێستا پۆڵهندا لە دۆخێکی بە پەلەدایە. سوپای پۆڵهندا بهردهوام چاودێری سنوورەکان دەکات و رێگه نادات کۆچبەران لەوێوە تێپەڕن. هەر کەسێك هەوڵی پەڕینەوە لە سنوور بدات، دەنێردرێتەوە بۆ بێلاڕووس.
لەلایەکی دیکەوە، ڤلادیمێر ماکێ، وەزیری دەرەوەی بێلاڕووس، لە لێدوانێکدا ئاشكرای كرد، نزیکەی دوو هەزار کۆچبەری نایاساییان رەوانەی وڵاتەکانیان کردووەتەوە.