ئه‌مريكا له ده‌رياوه بۆردومانى داعش ده‌كات
ھێزی دەریایی ئەمریكا ئاشكرایكرد، لە رۆژی ھەینی رابردووەوە بە جێگیركردنی كەشتییەكی فڕۆكە ھەڵگر لە دەریای ناوەڕاست ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە دژی چەكدارانی داعش لە عێراق و سووریا بەرفراوانتر كردووە.
K24 – هه‌ولێر:
ھێزی دەریایی ئەمریكا ئاشكرایكرد، لە رۆژی ھەینی رابردووەوە بە جێگیركردنی كەشتییەكی فڕۆكە ھەڵگر لە دەریای ناوەڕاست ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە دژی چەكدارانی داعش لە عێراق و سووریا بەرفراوانتر كردووە.
كەشتی فڕۆكە ھەڵگری ھاری ترۆمەن كە ئێستا لە دەریای ناوەڕاست جێگیر كراوە پێشتر لە كەنداو جێگیر بوو.
له دواى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى ئه‌مريكا له دژى داعش ئه‌مه يه‌كه‌مجاره ئه‌مريكا له رێگه‌ى ده‌رياوه مووشه‌ك ئاراسته‌ى چه‌كدارانى داعش بكات.