"به‌غدا ره‌تمان ده‌كاته‌وه به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم خزمه‌تمان ده‌كات"
ئاواره‌كانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان سوپاسی 7 ساڵ ماندووبوونی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ماوه‌ی نزیکەی حەوت ساڵە حکومەتی ھەرێمی کوردستان سه‌دان هه‌زار ئاوارە و په‌نابه‌ری لە خۆگرتووە و سەرجەم پێداویستییەکانیشی بۆ دابین کردوون، لە کاتێکدا حکومەت لە قەیرانی قورس‌دا بوو، بەڵام نەیھێشت ئاوارەکان بێ پێویستیە سەرەتاییەکان بن.
تا ئێستاش كه به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان زیاتر له 700 هه‌زار ئاواره و 250 هه‌زار په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان شوێنیان بۆ كراوه‌ته‌وه، سوپاسگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن. عیسام عگێلی، كه خه‌ڵكی به‌عاجه و ماوه‌ی 6 ساڵه له كه‌مپی به‌حركه نیشته‌جێ بووه و له‌ناو كه‌مپه‌كه كاری ئاسنگه‌ری ده‌كات، گوتی: "سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه ماوه‌ی 6 ساڵه ئێمه‌ی له‌خۆگرتووه و پێداویستییه‌كانمان بۆ دابین ده‌كات، حكومه‌تی عێراق ئێمه‌یان قبووڵ نییه، به‌ڵام لێره خزه‌متیان كردین و پێداویستییان بۆ دابین كردین، له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه، كه ئاساییشمان پارێزراوه".
حاجی عەبدوڵڵاش كه ئاواره‌یه‌كی دیكه‌یه و ئازاری زۆری چەشتووە، ماوەی 4 ساڵە لە کەمپ نیشتەجێییە، ئه‌و خاوەنی 6 منداڵە و وەك خۆی گوتی: "راستە ژیانی ناو کەمپ قورسە، بەڵام حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەیھێشتووە پێویستیمان بە ھیچ شتێك بێت".
حوسێن چیرۆکێکی جیاوازی ھەیە و ئەوەی لە بەشێك لە ئاوارەکانی دیكه‌ی ناو كه‌مپه‌كه جیا دەکاتەوە، ئەوەیە کە بەخێزانێکی نەخۆش و 4 منداڵەوە لە کەمپ نیشتەجێییە، به‌ڵام وه‌ك جه‌خت ده‌كاته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به له‌ئه‌ستۆگرتنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی هاوسه‌ره‌كه‌ی، له خه‌م و بارقورسییه‌كه‌ی كه‌م كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: دوای پرۆسه‌ی ئازادكردن، چه‌ند جارێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ مووسڵ، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و دۆخی تایبه‌تی ناوچه‌كه‌یان، دووباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
H.B