حدكا و كۆمه‌ڵه په‌ره به گوتارى هاوبه‌شى نێوانيان ده‌ده‌ن
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لەسەر پەرەپێدانی گوتاری بەرگریی لە رۆژھەڵاتی كوردستان رێككەوتن.
K24 – هه‌ولێر:
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لەسەر پەرەپێدانی گوتاری بەرگریی لە رۆژھەڵاتی كوردستان رێككەوتن.
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگیڕی زەحمەتکێشانی کوردستان ئێران لە دوایین دانیشتنی خۆیاندا لەسەر پەرەدان بە پرسی بەرگریی لە رۆژهەڵاتی کوردستانی پێداگرییان کردەوە.
حدكا و كۆمەڵەی شۆڕشگێر رێككەوتنێكی ستراتیجیان بەیەكەوە ھەیە و لە دوا كۆبوونەوەشیاندا باسیان لەوە كردووە، كە بەیەكەوە كار بۆ بەرزكردنەوەی گوتار‌و ھەوڵی بەرگریی لە رۆژھەڵاتی كوردستان دەدەن.
ئەو دوو حزبەی رۆژھەڵاتی كوردستان لە ساڵی 2012 رێكەوتنێكی ستراتیجیان لەنێوان خۆیاندا واژوو كرد و تاكوو ئێستاش لەسەری بەردەوامن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه، ئەنوەر محەممه‌دی ئەندامی دەفتەری سیاسی كۆمەڵه‌ی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24 تيشكى خسته سه‌ر ورده‌كانى ئه‌و هه‌ماهه‌نگييه و لايه‌نه‌كانى روونكرده‌وه.