نێچیرڤان بارزانی له 237 ساڵه‌ی بنیاتنانی شاری سلێمانی پیرۆزیایی له خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌كات
"به گه‌رمی پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی سەربەرزی شاری هەڵمەت و قوربانی ده‌كه‌م"
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له یادی 237 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی رایگه‌یاند، به گه‌رمی پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی سەربەرزی شاری هەڵمەت و قوربانی ده‌كه‌ین.
نێچیرڤان بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: لە دووسەد و سی و حەوتەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیی ئازیزدا، به گه‌رمی پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی سەربەرزی شاری هەڵمەت و قوربانی، پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان و مەڵبەندی زیندووی ئازادیخوازی و ڕووناک‌بیری دەکەم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سڵاو و ڕێز و خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵکی شار، یادی ناودارانی به خێر.
لە دووسەد و سی و حەوتەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیی ئازیزدا، به گه‌رمی پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی سەربەرزی شاری هەڵمەت و قوربانی، پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان و مەڵبەندی زیندووی ئازادیخوازی و ڕووناک‌بیری دەکەم. سڵاو و ڕێز و خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵکی شار، یادی ناودارانی به خێر.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) November 14, 2021