پۆڵه‌ندا بۆ ناتۆ: ته‌نیا نیگه‌ران بوونتان به‌س نییه
"ته‌نیا نیگه‌ران بوون به‌س نییه و هه‌نگاوی كرده‌ییمان ده‌وێت"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا، ماتیوش موراڤیتسكی رایگه‌یاند، په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی به‌رجه‌سته‌ی نه‌ناوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له سه‌ر سنووره‌كانی پۆڵه‌ندا و بێلاڕووس كۆبوونه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی پۆڵه‌ندا له زاری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ موراڤیتسكی رایگه‌یاندووه، پۆڵه‌ندا و لیتوانیا و لاتڤیا ره‌نگه داوا بكه‌ن له چوارچێوه‌ی به‌ندی چواره‌می په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی گفتوگۆ بكه‌ن، كه به گوێره‌ی ئه‌و به‌نده، هه‌ر وڵاتێكی هاوپه‌یمانییه‌كه ئاسایشی كه‌وته مه‌ترسییه‌وه مافی هه‌یه داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست و گفتوگۆ بكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا گوتیشی: ته‌نیا نیگه‌رانیی به‌س نییه، ئێمه پێویستمان به هه‌نگاوی به‌رجه‌سته و پابه‌ندی ته‌واوی هاوپه‌یمانییه‌كه‌یه به پهیمانهكهیهوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا گفتوگۆی زیاتر له باره‌ی ئه‌و ره‌وشه‌وه ده‌كه‌ن و ره‌نگه پێویست بكات به ته‌واوی سنوور به رووی بێلاڕووسدا دابخرێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز