بێلاڕووس: په‌نابه‌ران ده‌گه‌ڕێنینه‌وه
"ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گیریانخواردووه، ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌لیكسانده‌ر لوكاشینكۆ، سه‌رۆكی بێلاڕووس ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (15ی تشرینی دووه‌م، نۆڤه‌مبه‌ری 2021) رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی كار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران ده‌كات بۆ وڵاته‌كانیان، كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن و هاتوونه‌ته بێلاڕووس.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی بێلاڕووس بڕیاریداوه، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی سه‌ر سنووری بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گیریانخواردووه، بۆ وڵاته‌كانیان بگه‌ڕێنێته‌وه.
فرانس پرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئاژانسی "بلیتا"ی فه‌رمیی بێلاڕووس بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌لیكسانده‌ر لوكاشینكۆ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بڕیاری داوه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌سه‌ر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌ندان، رازی بكات بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌لیكسانده‌ر لوكاشینكۆ گوتوویه‌تی: چالاكییه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌وه چڕ ده‌كه‌ینه‌وه، تا ئه‌و خه‌ڵكه رازی بكه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان، به‌ڵام كه‌س به زۆره‌ملێ ناگه‌ڕێنینه‌وه.