بارزانى په‌يامێكى نوێى راگه‌ياند
له ساڵڕۆژى ده‌رچوونى بڕيارى ژماره 688ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به دانانى هێڵى دژه فڕين له هه‌رێمى كوردستاندا
K24 – هه‌ولێر:
له ساڵڕۆژى ده‌رچوونى بڕيارى ژماره 688ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به دانانى هێڵى دژه فڕين له هه‌رێمى كوردستاندا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى په‌يامێكى ئاراسته كرد.
په‌يامه‌كه‌ى بارزانى له ميانه‌ى مه‌راسيمى يادكردنه‌وه‌ى ئه‌و رۆژه له واشنتن له لايه‌ن به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، فه‌لاح مسته‌فا خوێندرايه‌وه.