مه‌سروور بارزانی سوپاسی كه‌نه‌دا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له به‌رامبه‌ر هاوكارييه سه‌ربازییه‌كانی كه‌نه‌دا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه, له شه‌ڕی تیرۆریستان, سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته‌دا.
بێرنۆ ساكۆنامی، باڵیۆزی كه‌نه‌دا له ئوردن و عێراق, له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد، بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به كۆمپانیاكانی كه‌نه‌دا له هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا كۆمپانیاكانی كه‌نه‌دا توانیان شوێن پێیه‌كی قایم له كوردستان دابمه‌زرێنن، كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادایه.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له به‌رنامه‌ی دایه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی درێژخایه‌ن بوونی دیپلۆماسی خۆی له هه‌رێمی كوردستان زیاد بكات و له هاوكاریهكانیشی بۆ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سروور بارزانی سوپاسی ساكۆنامی كرد بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی له دروستكردن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دادا گێڕاویه‌تی.
كۆبوونه‌وه‌ی باڵیۆزی كه‌نه‌دا، له‌گه‌ڵ راوێژكار ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی كۆتاییهاتنی ئهركهكانیدایه، وه‌ك باڵیۆزی ئه‌و وڵاته، له وڵاتانی ئه‌رده‌ن و عێراق.
.jpg)
.jpg)
.jpg)