سەرۆکى حکومەت ڕەزامەندی بۆ جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزارى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر نیشاندا

"پاره‌كه‌ بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر خه‌رج ده‌كرێت"

شه‌قامی بازنه‌یی 150 مه‌تری شاری هه‌ولێر
شه‌قامی بازنه‌یی 150 مه‌تری شاری هه‌ولێر

K24 – هه‌ولێر:

نووسینگەى پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، بە بڕیارى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندی درا بە خەرجکردنى بڕى (1,517,424,380) یەک ملیار و پێنج سەد و حەڤدە ملیۆن و چوارسەد و بیست و چوار هەزار و سێ سەد و هەشتا دینار، بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر.

نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، پاره‌كه‌ بەشێوەى نەختینە و به‌ قۆناغ، لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژانەى خوارەوە خه‌رج ده‌كرێت:

یەکەم/ قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى سیمى خاتووناوە، بەگوژمەى (743,325,000) حەفت سەد و چل و سێ ملیۆن و سێ سەد و بیست و پێنج هەزار دینار.

دووەم/ چاککردنەوە و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى شارى کۆیە بە گوژمەى( 228,369,540) دووسەد و بیست و هەشت ملیۆن و سێ سەد و شەست و نۆ هەزار و پێنجسەد و چل هەزار دینار.

سێیەم/ دروستكردن و قیرتاوكردنى چه‌ند شه‌قامێكى ناوخۆیی له‌ گوندى عەزە، بەگوژمەى (347,147,900) سێ سەد و چل حەفت ملیۆن و سەد و چل و حەفت هەزار و نۆسەد دینار.

چوارەم/ قيرتاوكردنى ڕێگاى گوندەکانى (شیلە و کانى ڕەش) بەگوژمەى (198,581,940) سەد و نۆەت و هەشت ملیۆن و پێنج سەد و هەشتاو یەک هەزار و نۆسەد و چل دینار.