وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: هاوکارییەکانی ئەمه‌ریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
"ئەمه‌ریکا رۆڵێکی گرنگ و کاریگەری گێڕاوە لە پێشخستنی توانا سەربازییەکانی پێشمەرگە"
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكرده‌وه، لیوا روکن هۆشمەند رەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، پێشوازی كرد له كۆڵۆنێڵ دۆگڵاس، به‌رپرسی ئۆفیسی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لە کۆبوونەوەی نێوانی شاندی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تاوتوێی هاوکارییە لۆجستی و راوێژکارییەکانی ئەمه‌ریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی راوێژکارانی ئەمه‌ریکای کرد كه رۆڵێکی گرنگ و کاریگەری گێڕاوە لە پێشخستنی توانا سەربازییەکانی پێشمەرگە و دروستکردنی هێزێکی تۆکمە، کە هەمیشە ساز و ئامادە بێت بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش.
روونیشیكرده‌وه، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، هیوای خواست پاڵپشتی و هەماهەنگییەکانی ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، وەک هەمیشە بەردەوام بێت.
له راگه‌یندراوه‌كه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، زۆر بە بایەخەوە دەڕواننە پەیوەندییەکانی ئه‌مه‌ریكا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆ ئه‌مه بەردەوام دەبن لە بەهێزکردنى پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا و پابه‌ندی له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردن بۆ هێزی پێشمه‌رگه و هەرێمى کوردستان دووپاتكرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باسی له‌وه‌شكرد، كه پرسی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه، هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكی تری گفتوگۆكان بوو، هه‌ردوولا به گرنگییه‌وه له‌و پڕۆسه‌یان رووانی، لە کاتی گەیشتنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ وەزارەتی پێشمەرگه بەهاوکاری لەگەڵ تیمی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ئەمه‌ریکا لە هەرێم، بە سەر یەکە و لیواکاندا دابەشبکرێت.