به بڕیاری پارێزگاری هه‌ولێر كافتریایه‌ك داده‌خرێت
"ئه‌و كافتریایه‌ی سروودی به‌عسی لێدابوو، داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ده‌ستگیر ده‌كرێت"
K24 - هه‌ولێر:
پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، به بڕیاری پارێزگار كافتریایه‌ك داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه و ده‌ستگیرده‌كرێت، كه به ئاشكرا سروودی به‌عسی په‌خش كردبوو.
له راگه‌یندراوه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێردا هاتووه، دواى بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە لەناو کافتریای (پەرمى جیانۆ) لە شارى هەولێر، بەئاشکرا سروودى رژێمى بەعس بەخش دەکرا، بۆیه ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا خاوەنکەى رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی بكاته‌وه و کافترایاکەش دابخرێت.
پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه به‌وه كرد، هاووڵاتیانی سنوورى پارێزگاکەمان دڵنیادەکەینەوە، ئەوانەى ئەمجۆرە کارانە دەکەن، بەمەبەست و دوور لە هەموو بەهایەکى نیشتیمانى و نەتەوەیی و پیرۆزى خوێنى شەهیدان و تێکۆشانى گەلەکەمان، کە تەنیا مەبەستیان ناڕەحەتکردنى هاووڵاتیانە، بەهیچ شێوەیەک لێیان قەبووڵناکرێت و رووبەڕووى رێکارى یاسایی و سزادان دەکرێنەوە.