راگه‌یه‌ندراوێك له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
جوتیار عادل: حکومەتی هەرێم سوپاسی هه‌موو ئەو لایەنانە دەکات، کە ھاوکار دەبن لە گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبه‌رانەی بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان
K24 - هه‌ولێر:
جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، حكومه‌تی ھەرێم هه‌موو هه‌وڵێكی داوه و درێغی ناكات له گه‌ڕا‌ندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاووڵاتیانەی له سنووری بێلاڕووس گیریانخواردووه، بە ئەرکی خۆی دەزانێت هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بکات و بە گەرمی پێشوازی لە گەڕانەوەیان بکات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ئه‌م دۆخه‌یان قۆستو‌وه‌تەوە بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئامانجێکی كورتخایه‌ن، سەرەنجام هە‌موو ڕاستییه‌كان ده‌ركه‌وتن كه ئەو پڕوپاگه‌ندانه بێ بنەمان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
له چه‌ند هەفتەی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بوونه قوربانی ده‌ستی قاچاخچێتی بۆ بەرژەوەندی وسوودی ماددی، و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ئه‌م دۆخه‌یان قۆستو‌وه‌تەوە بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئامانجێکی كورتخایه‌ن، سەرەنجام هە‌موو ڕاستییه‌كان ده‌ركه‌وتن كه ئەو پڕوپاگه‌ندانه بێ بنەمان.
حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی داوه و درێغی ناكات له گه‌ڕا‌ندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاووڵاتییانەی كه له سنووری بیلاڕووسیا - پۆڵەندا گیریان خواردووه، و بە ئەرکی خۆی دەزانێت هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ گەڕانەوەیان بکات.
حکومەتی هەرێم سوپاس وپێزانینی تایبەت ئاراسته‌ی وەزارەتی دەرەوەی حکومەت عێراقی فیدڕاڵ دەکات وڕۆڵی لە گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبه‌رانە کە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان، هەروەها سوپاسی هە‌موو ئەو لایەنانە دەکات کە لەم بارەوە هاوكار بوونە.
د. جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
17ی تشرینی دووەمی 2021