له به‌ربانگدا ئه‌م رێنماييانه‌ت له ياد نه‌چێت
رێساى خواردن و خواردنه‌وه له مانگى ره‌مه‌زاندا جيايه له كاته‌كانى ديكه، ئه‌وه‌ش به هۆى ئه‌و ماوه‌يه‌ى كه تێيدا رۆژووه‌وان به‌رۆژووه و خۆى له خواردن و خواردنه‌وه گرتووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
رێساى خواردن و خواردنه‌وه له مانگى ره‌مه‌زاندا جيايه له كاته‌كانى ديكه، ئه‌وه‌ش به هۆى ئه‌و ماوه‌يه‌ى كه تێيدا رۆژووه‌وان به‌رۆژووه و خۆى له خواردن و خواردنه‌وه گرتووه‌ته‌وه.
ئاگادارى ئه‌وه به، له كاتى به‌ربانگ كردنه‌وه‌دا، هه‌تا پێت ده‌كرێت خۆت له زياده‌ڕه‌وى بپارێزه.
هه‌وڵبده ئه‌وه‌نده خۆراكه بخۆيت كه جه‌سته‌ت پێويستى پێيه‌تى و زياده‌ڕۆيى و زۆر خواردن و خواردنه‌وه چ له روانگه‌ى ته‌ندرووستى و چ له روانگه‌ى ئاينييه‌وه په‌سندكراو نييه.
له دواى به‌ربانگ كردنه‌وه به‌دواى ئه‌و خواردنانه‌دا بگه‌ڕێت كه چه‌ورى و كۆلسترۆليان كه‌مه و زۆرتر بايه‌خ به ميوه و سه‌وزه و خۆراكى سووك بده بۆ ئه‌وه‌ى جه‌سته‌ت به شێوه‌يه‌كى ته‌ندرووست بتوانێت سوود له خواردنه‌كان وه‌ربگرێت.
زياده‌ڕۆيى مه‌كه له خواردنى شيرينى و ئه‌و خواردنانه‌ى به رێژه‌يه‌كى زۆر شه‌كريان تێدايه.
هه‌وڵبده راسته‌وخۆ بڕێكى زۆرى ئاوى زۆر ساد يان شه‌ربه‌تى حۆراو جۆرى سارد نه‌خۆيته‌وه، ئه‌و جۆره خواردنه‌وانه كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر گه‌ده‌ى مرۆڤ به‌جێده‌هێڵن.
باشتر وايه به هێمنى و ئارامى ده‌ست به نان خواردن بكه‌يت و به هه‌ڵپه و په‌له په‌ل نان نه‌خۆيت و خواردن به باشى بجوويت و ئينجا قووتى بده‌يت بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ده بتوانێت به ئاسانى هه‌رسى بكات.
زۆرتر سه‌وزه و زه‌ڵاته و ئه‌و خواردنانه بخۆ كه پێكهاته‌ى سه‌ره‌كييان سرووشتيين.
خۆت به دوور بگره له خواردنى سوركراوه و چه‌ور.
له دواى به‌ربانگ كردنه‌وه به تايبه‌تى له دواى نانخواردن به كاتژمێرێك تا كاتى خه‌وتنت هه‌وڵبده رێژه‌يه‌كى زۆر ئاو بخۆيته‌وه. يان ئه‌و ميوه و خواردنانه بخۆ كه ئاويان زۆر تێدايه وه‌ك شوتى.