په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و ئه‌وروپا روو له گرژى زياتر ده‌كه‌ن
رێككه‌وتنی نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی دیپۆرتكردنی په‌نابه‌ران بۆ ناو خاكی توركیا ئاڵۆزی تێكه‌وت.
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی پرسی به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، رێككه‌وتنی نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی دیپۆرتكردنی په‌نابه‌ران بۆ ناو خاكی توركیا ئاڵۆزی تێكه‌وت.
به‌گوێره میدیاكانی توركیاش، حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووەته‌وه.
توركيا رازى بوو بوو له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا كه له لايه‌ن يه‌كێتى ئه‌وروپاوه پێى بدرێت، رێگرى له كۆچى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا بكات.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا جينۆسايدكردنى ئه‌رمه‌نييه‌كانى له لايه‌ن توركياوه وه‌ك تاوانى جينۆسايد ناساند.
توركيا و به‌رپرسانى باڵاى سياسى ئه‌و وڵاته كه‌وتوونه‌ته ده‌ربڕينى هه‌ڵوێستى توند له به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانيا به هۆى دان نان به‌و كۆمه‌ڵكوژييه‌دا.
كۆمه‌ڵكوژييه‌كه زياتر له ميليۆنێك و نيو هاووڵاتى ئه‌رمه‌نى گرتووه‌ته‌وه كه له لايه‌ن توركياوه كۆمه‌ڵكوژ كراوون.