له حه‌له‌ب 32 هاووڵاتى ديكه گيانيان له‌ده‌ستدا
میدیاكانی سه‌ر به حكومه‌تی سووریا باس له بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی خۆیان له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووريا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی تۆپبارانی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌و وڵاته و فڕۆكه جه‌نگیيه‌كانی رووسیاوه، 32 كه‌س كوژران.
له به‌رامبه‌ریشدا میدیاكانی سه‌ر به حكومه‌تی سووریا باس له بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی خۆیان له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه ده‌كه‌ن، كه وه‌ك خۆیان دەڵێن، له‌ماوه‌ی ته‌نیا دوو رۆژدا چل و چوار كه‌سی مه‌ده‌نى گیانیان له‌ده‌ستداوه.