پزیشكانی ئه‌مه‌ریكا تووشی شۆك بوون
"یه‌كێك له نیشانه‌كانی نه‌حۆشییه‌كه ئه‌وه‌یه هاوسه‌نگی له‌ش تێكده‌چێت"
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ویلایه‌تی ماساچیۆستس له بۆستن، تووشی شۆك بوون كاتێك بۆیان ده‌ركه‌وت كه كرمێكی ریشاڵی یاخود كرمی تیلیمی- قه‌یتانی (Tapeworm) له‌ناو مێشكی نه‌خۆشێكدایه كه ماوه‌یه‌كه به‌ده‌ست سه‌رئێشه‌وه ناڵاندویه‌تی.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی گۆڤاری نیو ئینگلاند-ی پزیشكی كه‌سێكی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، كه ناوه‌كه‌یان ئاشكرانه‌كردووه، له‌ناكاو رۆژی 14ی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ری 2021) له‌ناو ئه‌پارتمانه‌كه‌یدا له‌سه‌ر قه‌ره‌وێله‌كه‌ی ئه‌كه‌وێته خواره‌وه و هه‌موو گیانی ئه‌له‌رزێت و تووشی فێ ده‌بێت و قسه‌كانی ئه‌بزركێنێت و ناتوانێت باش قسه بكات.
به‌پێی راپۆرته‌كه كاتێك ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا، پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ویلایه‌تی ماساچیۆستس له بۆستن تووشی شۆك بوون، چونكه ئه‌و كه‌سه به درێژایی ته‌مه‌نی هیچ نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن و كورت خایه‌نی له‌گه‌ڵ نه‌بووه.
كاتێك پزیشكان پشكنینی بۆ ده‌كه‌ن و له‌كه‌یسی ته‌ندروستی ده‌كۆڵنه‌وه به درێژایی ژیانی هیچ جۆره نه‌خۆشییه‌كی فشاری خوێن و نه‌خۆشییه‌كانی تری كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و هه‌رس و میزه‌ڕۆ و ده‌رهاویشتن و كۆئه‌ندامی ده‌مار و ده‌ماخ-ی نه‌بووه.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا به گرنگییه‌وه هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه و به نه‌خۆشییه‌كی نامۆ و ده‌گمه‌نیان له قه‌ڵه‌مدا به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی ئه‌و كه‌سه به‌ده‌گمه‌ن خواردنه‌وه‌ی كهولی خواردۆته‌وه و به‌ته‌مه‌نیشی جگه‌ره‌ی نه‌كێشاوه، هیچ جۆره مادده‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراویش (تلیاك) له میز و خوێنی‌دا ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام له ناكاو كه‌وتووه و تووشی فێ بووه و قسه‌كانی تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ كردووه، بۆیه جێگه‌ی گومانی پزیشكه‌كان بووه و راسته‌وخۆ كاتژمێرێك دواتر تیشكی ئێكس -ی بۆ ئه‌گرن و پاشانیش بڕیاری گرتنی وێنه‌ی ئیم ئار ئه‌ی و سی تی سكان-ی مێشكی بۆ ئه‌ده‌ن.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ی‌و ئێس تووده‌ی پزیشكان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه چه‌ند توره‌كه‌یه‌كی كرمی ریشاڵی له مێشكی ئه‌و كه‌سه‌دایه.
وێرای ئه‌وه‌ی كه نازانرێت ئه‌و كه‌سه چه‌ند ساڵه ئه‌و كرمه له‌مێشكیدا گه‌شه‌ی كردووه، به‌ڵام پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ویلایه‌تی ماساچیۆستس له بۆستن، ده‌ڵێن: ئه‌و كه‌سه له گوندێكی دووره ده‌ستی وڵاتی گواتیمالا -ه‌وه كۆچیكردووه بۆ ئه‌مه‌ریكا و وه‌ك خۆشی وتویه‌تی به‌رده‌وام سه‌رئێشه‌ی له‌گه‌ڵ بووه و هۆكاری هاتنی بۆ ئه‌مه‌ریكا-ش زیاتر چاره‌سه‌ری سه‌رێشه‌كه‌ی بووه چونكه له گواتیمالا هه‌میشه ده‌رمانی هێوركه‌ره‌وه‌یان داوه‌تێ.
گۆڤاری نیوزویك له راپۆرتێكدا نوسیویه‌تی: "پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ویلایه‌تی ماساچیۆستس له بۆستن، پێیانوایه ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه هه‌یه به‌ڵام ده‌گمه‌نه و له هه‌زاران كه‌س ئه‌گه‌ر كه‌سێك تووش ببێت".
هه‌روه‌ها پزیشكێك له نه‌خۆشخانه‌كه به نیوزویك-ی وتووه: "گه‌شه‌ی كرمه‌كه زۆر هێواش بووه له مێشكی ئه‌و كه‌سه‌دا، چونكه گه‌شه‌ی كرمی ریشاڵی (Tapeworm) له كۆئه‌ندامی هه‌رس و رێخۆڵه‌دا به خێرایی گه‌شه‌ده‌كات".
ئه‌و پزیشكه وتووشیه‌تی: "به‌رگری له‌شی ئه‌و كه‌سه به‌هێز بووه تا گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه ئیتر به‌رگری نه‌ماوه به‌ڵام مه‌زه‌نده ده‌كرێت 5 ساڵه ئه‌و كرمه له مێشكیدایه".
ئه‌و پزیشكه پێیوایه كه دواجار هیچ به‌رگری نه‌ماوه و ئه‌گه‌ر چه‌ند رۆژێكی تری بخایاندایه مێشكی تێكئه‌چوو.
به‌پێی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC)، نه‌خۆشی توره‌كه‌ی ریشاڵی ده‌ماری (Neurocysticercosis) یه‌كێكه له ترسناكترین نه‌خۆشی توره‌كه ریشاڵییه‌كان كه به‌هۆی كرمی ریشاڵی یان تیلیمی- قه‌یتانی (Tapeworm) كه زۆرجار له گۆشتی به‌راز و مانگادا هه‌یه تووشی به‌شه‌كانی له‌ش ده‌بێت و ئه‌گه‌ر وازی لێبهێنرێت و كه‌سه‌كه چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێت، ئه‌وا ئه‌بێته هۆی مردنی كه‌سه‌كه.
هه‌رچی روودانی یان هه‌بوونی توركه‌ی ریشاڵی ده‌ماخه له‌كاتێكدایه كه ده‌بێته له‌ناوبردنی ده‌ماخ و بڕبڕه‌ی پشت و تێكچوونی دڕكه په‌تك كه دواجار ئیفلیجی له‌گه‌ڵدایه.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له نیشانه‌كانی نه‌حۆشییه‌كه ئه‌وه‌یه هاوسه‌نگی له‌ش تێكده‌چێت و تووشی نۆره‌ی (نه‌وبه‌ی) فێ، ده‌بێت.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه نه‌خۆشه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له به‌شی چاودێری وردی زانستی مێشكدایه له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ویلایه‌تی ماساچیۆستس له بۆستن، پاش پێدانی چاره‌سه‌ر بۆ له‌ناوبردنی كرمه‌كه، ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.
ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 38 ساڵه، چاره‌سه‌ری (فێ) ی دراوه‌تێ له‌م چه‌ند رۆژه‌دا بۆ كۆنترۆڵكردنی نۆره‌ی فێ-یه‌كه‌ی، پێش ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بدرێتێ بۆ له‌ناوبردنی كرمی ریشاڵی بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته و پێویستیشه ماوه‌ی 4 هه‌فته به ژه‌می زۆر، گیراوه‌ی مشه‌خۆری، بدرێتێ.