ئاواره‌كانى فه‌لوجه‌: ناتوانين به‌ رۆژوو بين

پازده‌ رۆژە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری فەلوجە دەستیپێکردووە، ھێرش و بۆردومانەکانی ھێزە عێراقیەکان بەردەوامە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەوە شارە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/0df86b4f-6a21-4890-b6c8-0f5656c3e5d7/Faluja%20Ramazan%20Aware.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

پازده‌ رۆژە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری فەلوجە دەستیپێکردووە، ھێرش و بۆردومانەکانی ھێزە عێراقیەکان بەردەوامە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەوە شارە.

ئاوارەکانی فەلوجە لە کەمپەکاندا باس لە نەھامەتیه‌کانی خۆیان و خراپی گوزەرانیان دەکەن و دەڵێن زۆر ئەستەمە بتوانن ئەمساڵ بەرۆژوو بن.

موسوڵمانان لە ھەموو جیھان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانیان بەرێکرد. ئاوارەکانی شاری فەلوجە دەڵێن خراپی بار و گوزەران وایلێکردوین ناتوانین بەرۆژوو بین.

ژیان لەناو کەمپێکدا کە تەنھا چەند میلێک لە ماڵەکانیانەوە دوورە. لە کەمپێکدا کە کارەبای نیە، خواردن و خواردنەوە زۆر کەمە و گەرمایەکی تاقەت پروکێنی ھەیە.

ھانا ھادی ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ پیاو و منداڵەکانیدا لە شارۆچکەی گەرمە کە دەکەوێتە 10 کیلۆمەتری باکووری فەلوجەوە ھەڵھاتن ھانا دەڵێ بژێوی ژیانیان لەسەر کوڕەکەیەتی کە وەک دەستگێڕ لە کۆڵانەکان شت دەفرۆشێت.

سەرەرای نەبوونی ئاو و خواردن و دەرمان، فەلوجە لەلایەن ھێزە عێراقیەکان و میلیشیا شیعەکان و ھاوپەیمانانەوە بەردەوام بۆردومان دەکرێت بۆ دەرپەراندنی چەکدارانی داعش لێی.

له‌ 23ى مانگی رابردوودا دەستکراوە بە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی فەلوجە، کە یەکەم شار بوو کەوتە دەستی چەکدارانی داعش.