ئاوارهكانى فهلوجه: ناتوانين به رۆژوو بين
پازده رۆژە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری فەلوجە دەستیپێکردووە، ھێرش و بۆردومانەکانی ھێزە عێراقیەکان بەردەوامە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەوە شارە.
K24 – ههولێر:
پازده رۆژە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری فەلوجە دەستیپێکردووە، ھێرش و بۆردومانەکانی ھێزە عێراقیەکان بەردەوامە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەوە شارە.
ئاوارەکانی فەلوجە لە کەمپەکاندا باس لە نەھامەتیهکانی خۆیان و خراپی گوزەرانیان دەکەن و دەڵێن زۆر ئەستەمە بتوانن ئەمساڵ بەرۆژوو بن.
موسوڵمانان لە ھەموو جیھان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانیان بەرێکرد. ئاوارەکانی شاری فەلوجە دەڵێن خراپی بار و گوزەران وایلێکردوین ناتوانین بەرۆژوو بین.
ژیان لەناو کەمپێکدا کە تەنھا چەند میلێک لە ماڵەکانیانەوە دوورە. لە کەمپێکدا کە کارەبای نیە، خواردن و خواردنەوە زۆر کەمە و گەرمایەکی تاقەت پروکێنی ھەیە.
ھانا ھادی ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ پیاو و منداڵەکانیدا لە شارۆچکەی گەرمە کە دەکەوێتە 10 کیلۆمەتری باکووری فەلوجەوە ھەڵھاتن ھانا دەڵێ بژێوی ژیانیان لەسەر کوڕەکەیەتی کە وەک دەستگێڕ لە کۆڵانەکان شت دەفرۆشێت.
سەرەرای نەبوونی ئاو و خواردن و دەرمان، فەلوجە لەلایەن ھێزە عێراقیەکان و میلیشیا شیعەکان و ھاوپەیمانانەوە بەردەوام بۆردومان دەکرێت بۆ دەرپەراندنی چەکدارانی داعش لێی.
له 23ى مانگی رابردوودا دەستکراوە بە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی فەلوجە، کە یەکەم شار بوو کەوتە دەستی چەکدارانی داعش.