په‌كه‌كه كاسبكارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گومرگ ده‌كات
مه‌رزه‌كه لاوه‌كییه

K24 – هه‌ولێر
په‌یامنێری ( كوردستان 24 ) له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند" گه‌ریلاكانی" په‌كه‌كه " له گوندی هاواری سه‌ر به قه‌زای خورماڵی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، مه‌رزێكی لاوه‌كییان داناوه و گومرگی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌ن كه له‌و سنوره‌دا كاری كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و مه‌رزه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌و سنوره دایانناوه، ته‌نها بۆ كۆڵبه‌ره‌كانه و مه‌رزێكی لاوه‌كیه و هیچ ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگرێك له‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌وانه‌وه هاتوچۆ ناكات.
هه‌ر كۆڵبه‌رێك له‌و ناوچه‌یه‌دا كاری كۆڵبه‌ری ده‌كات، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بڕی (10000 ) ده هه‌زار تومه‌نی ئێرانی لێوه‌رده‌گیرێ.
كۆڵبه‌ره‌كان بۆ دابینكردنی بژێویان له‌نێوان سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران‌دا به كۆڵ و به ڕێگه‌ی ئه‌سپ كه‌ل و په‌ل و پێداویستی ده‌گوازنه‌وه و ده‌یانفرۆشن، له‌و ڕێگایه‌شدا ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر كوژراوون و ماوه‌یه‌كیشه هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران ته‌قه له ئه‌سپه‌كانیان ده‌كه‌ن و ده‌یانكوژن.
له نوێترین ڕووداوی په‌یوه‌ست به دۆخی كۆڵبه‌رانیش له گوندی ( قوڵئه‌ستێر ) ی شاری بانه، دوو كاسبكاری كورد له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێرانه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و به سه‌ختی بریندار بوون.