توركيا ده‌روازه‌يه‌كى ديكه‌ى سنوورى به رووى هه‌رێمدا ده‌كاته‌وه
توركيا بڕياريدا سێيه‌م ده‌روازه‌ى سنوورى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بكاته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
توركيا بڕياريدا سێيه‌م ده‌روازه‌ى سنوورى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بكاته‌وه.
حكومه‌تى توركيا ئاشكرايكرد، له لايه‌ن خۆيانه‌وه هه‌موو جۆره ئامادهكارييهكيان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌روازه سنوورييه بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، هۆكارى سه‌ره‌كى كردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌روازه‌يه بره‌ودانى زياتره به په‌يوه‌ندى ئابوورى نێوان توركيا و هه‌رێمى كوردستان.