"هه‌وڵێكی هه‌ڵاتن له به‌ندیخانه‌ی تاجی پووچه‌ڵكرایه‌وه"
"سه‌ره‌تا خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌دا، تا ئه‌و كاته‌ی یه‌كێكیان كوژرا"

K24 - هەولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، هه‌وڵێكی هه‌ڵاتن له به‌ندیخانه‌ی تاجی له باكووری به‌غدا پووچه‌ڵكرایه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی روونیكرده‌وه، هێزێكی ئه‌منی هاوبه‌ش كه پێكهاتبوون له لیوای 59ـی پیاده و فیرقه‌ی دووی پۆلیسی فیدڕاڵی، هه‌وڵێكی هه‌ڵاتنی 3 تیرۆریستیان له به‌ندیخانه‌ی تاجی له باكووری عێراق پووچه‌ڵكرده‌وه.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، ئه‌و 3 تیرۆریسته سزای هه‌تا هه‌تایی به‌ندكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، هه‌وڵیاندا له به‌ندیخانه‌ی تاجی له باكووری به‌غداوه رابكه‌ن، هێزه عێراقییه‌كان ته‌قه‌یان لێ‌كرد و یه‌كێكیان كوژرا و دووانی دیكه‌ش خۆیان راده‌ستی هێزه عێراقییه‌كان كرده‌وه.
جه‌ختیكرده‌وه، كاتێك ئه‌و تیرۆریستانه له لای دیواری ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه بینران، هێزه‌كان ته‌قه‌یان ئاڕاسته كرد و سه‌ره‌تا خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌دا، تا ئه‌و كاته‌ی یه‌كێكیان كوژرا و دووانی دیكه‌ش خۆیان راده‌ست كرده‌وه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه كرایه‌وه.