یەکێتی بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەکانی لە کۆبوونەوەدایە
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆده‌بێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه (27ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كۆبوونەوەدایە، بۆ تاوتوێكردنی پرسه ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كه.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسە ناوخۆییەكانی حزبەكە و هەرێمی كوردستان و هەروەها پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و دروستكردنی شاند بۆ گفتوگۆ، تاووتوێ دەكرێت.