"كاميرۆن دهيهوێت ديموكراسى بكاته قوربانى دهستكهوتى ئابوورى"
ههروهها گوتى: "دەبینن ئە وڵاتانەی لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپان زیاتر دەتوانن ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا بکەن وەک لەو وڵاتانەی لەناو یەکێتیەکەدان
K24 – ههولێر:
بۆریس جۆنسن، سەرۆکی پێشووی شارەوانی لەندەن و سەرپەرشتیاری کەمپەینی بەڵی بۆ دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا رايگهياند، پارتەکەی سەرۆك وەزیران دەیەوێت دیموکراسی بکاتە قوربانی ھەندێک دەستکەوتی ئابووری، بەڵام نازانێت لە بنەڕەتدا دیموکراسی داینەمۆی ئابوورییە.
ناوبراو گوتيشى: "پێموایە ئێستا ئەوان دەزانن لە گفتوگۆکاندا دۆڕاون. دەیانەوێت دیموکراسی بکەنە قوربانی دەستکەوتی ئابووری. دیموکراسی داینەمۆی گەشەی ئابورییە. ھیچ شتێک شوێنی دیموکراسی ناگرێتەوە. نەبوونی دیموکراسییە ھۆکاری درووستبوونی ئەو کیشانەی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا".
ههروهها گوتى: "دەبینن ئە وڵاتانەی لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپان زیاتر دەتوانن ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا بکەن وەک لەو وڵاتانەی لەناو یەکێتیەکەدان. بۆیە 23ی مانگ ئەو رۆژەیە وەک خەڵکی بەریتانیا و ملیۆنان خەڵکی دیکەی یەکێتی ئەوروپا قسەی دڵی خۆمان بکەین".