نێچيرڤان بارزانى: ريفراندۆم تايبه‌ت نييه‌ به‌ پارتى

سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى له‌ وته‌يه‌كدا بۆ رۆژنامه‌وانان رايگه‌ياند، بابه‌ت و پرسى ريفراندۆم تايبه‌ت نييه‌ به‌ پارتيى ديموكراتى كوردستانه‌وه‌.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/8c3da166-8fc0-43c2-99ea-47f7b1469c6c/nechirvan%20barzani%20Rifrandom.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى له‌ وته‌يه‌كدا بۆ رۆژنامه‌وانان رايگه‌ياند، بابه‌ت و پرسى ريفراندۆم تايبه‌ت نييه‌ به‌ پارتيى ديموكراتى كوردستانه‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى گوتى: ئه‌و بابه‌ته‌ تايبه‌ته‌ به‌ هه‌موو لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پرسى گه‌لى كوردستانه‌ و هه‌موو لايه‌نه‌ سياسييه‌كانيش له‌ باره‌يه‌وه‌ هاوڕان.

هه‌روه‌ها گوتى: ده‌بێت لايه‌نه‌ سياسييه‌كان كۆببنه‌وه‌ و باس له‌ واده‌ و كاتى به‌ڕێوه‌چوون و شێوازى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه‌ بكه‌ن.